سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی ئەمریکا جەخت لە رێکخستن و یەکخستنەوەی پێشمەرگە دەکەنەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کۆبووەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "جه‌ختيان له پابه‌ندى به خشته و به‌رنامه‌ى ياداشتى لێكگهيشتنى هاوبه‌شى نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و پێنتاگۆن لەباره‌ى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌وه و يهكخستنهوهى" کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 03-05-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرد. بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لەبارەی په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق و ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا قسەیان کردووە.
لەبارەی یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و پێنتاگۆن، هەردوولا جەختیان لە جێبەجێکردنی کردەوە و رایانگەیاند، پێویستە پرۆسەی چاکسازی، رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی پێشمەرگە بەردەوام بێت.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە ئەلینا رۆمانۆڤکسی، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا و ئێرڤن هیکس، کۆنسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندەکەی ئەمریکا لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستانیش قسەیان کردووە و "هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان"، هەروەها "هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى ئێستاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراقيشیان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند."
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به تايبه‌تى له بوارى ئابووریدا کرا و "باس له دهرفهتهكانى به‌هێزكردنى ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌بوونى زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و وه‌به‌رهێنانى ئه‌مه‌ريكى كرا".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا باسی لێوەکراوە.