نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە نازم کەبیر دەکات
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە، سه‌ره‌خۆشی لە نازم کەبیر، به‌رپرسی لقی 17ـی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان و خانه‌واده‌كه‌یان كرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، "له خواى مه‌زن داواکار بوو گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانی خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خانه‌واده‌كه‌یان ببه‌خشێت."
هاوکات نازم كه‌بیر، سوپاس و پێزانینى خۆی و خانه‌واده‌كه‌یانی بۆ په‌یوه‌ندییە تەلەفۆنییەکە و هاوبه‌شیى نێچیرڤان بارزانی له "خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا" ده‌ربڕى.