گەنجێک لە چیای برادۆست هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا

03-04-2025
ئەندام جەبار
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هاونیشتمانییەکی دانیشتووی گوندێکی سنووری قەزای مێرگەسۆر، دوای ئەوەی دوێنێ بۆ کۆکردنەوەی گیای بەهارە چووە چیای برادۆست و ون ببوو، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
 
بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، شەوی رابردوو تیمەکانیان لەگەڵ هاونیشتمانییانی ناوچەکە دەستیان بە گەڕان کردووە بەدوای ئەو هاونیشتمانییەدا کە لە چیای برادۆست ون ببوو.
 
هاونیشتمانییەکە ناوی (ئەردەوان حەسەن نەبی)ـیە و تەمەنی 37 ساڵە، خەڵکی گوندی پێداوەری سەر بە قەزای مێرگەسۆرە. هۆکاری گیانلەدەستدانەکەیشی "هەڵدێران لە شاخ" بووە.
 
رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی سۆران، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کاژێر 07:30ـی بەیانی تەرمی ئەو هاونیشتمانییەمان لە چیای برادۆست دۆزییەوە".

 

ئێستا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر و رێکارە یاساییەکان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی هێشتا ماویەتی.

کۆماری فەسائیلەکان؛ چۆن ترەمپ مووشەکبارانی گرووپە شیعەکانی عێراقی راگرت؟

کاتێک لە کەرکووکەوە بەرەو بەغدا دەچیت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی زیاتر لە پایتەختەکە، دەسەڵاتی گرووپە شیعییەکان زیاتر دەردەکەوێت. ئاڵا رەش و سەوزەکان لە رێگەدا بە بەردەوامی دەبینرێن، وەکو شایەتێک بۆ هەژموونێک کە چاو ناتوانێت هەڵەی تێدا بکات.