مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی کەرکووک داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن

03-04-2024
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
گردبوونەوەی مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی کەرکووک
گردبوونەوەی مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی کەرکووک
نیشانەکردن کەرکووک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی کەرکووک ئەمڕۆ لەبەردەم باڵەخانەی شارەوانی گردبوونەوە و داوای دابەشکردنی زەوییان کرد، لەکاتێکدا سێ مانگ لەمەوبەر پارێزگاری بەوەکالەت تاکلایەنانە تیروپشکی دابەشکردنی زەوی لە باڵەخانەی پارێزگا بۆ ئەنجامدابوون.
 
مامۆستایان دەڵێن "هیچ بیانوویەک نییە تاوەکو کارەکانیان بەوجۆرە رابگیرێت."
 
فریاد شکور، مامۆستای کۆلێژی یاسایە و دەڵێ "هەموو فەرمانگەکانی کەرکووک رەزامەندییان دا لەسەر ئەو تیروپشکە بۆ وەرگرتنی زەوییەکان، مافی ئاسایی خۆمانە وەکو مامۆستای زانکۆ، بەڵام کێشەکە لە لای شارەوانیی کەرکووکە."
 
لوئەی نەجیب، مامۆستای کۆلێژی ئادابە و باسی ئەوە دەکات "لەکاتەکانی کۆتاییدا کارەکان راگیران؛ لەکاتی پەسەندکردن، لەکاتێکدا تیروپشکەکە لە بینای پارێزگا کرا بە ئامادەبوونی بەڕێز پارێزگار و یاریدەدەری هونەری."
 
مامۆستایەکی دیکە کە ناوی نەوزاد شەفیقە و مامۆستای پەروەردەی وەرزشە، گوتی پرۆسەکە کاری "نایاسایی تێدا نییە، چونکە ئەم کەسانە هەموویان زەوییان نییە. دەگوترێت هەندێکیان نایانگرێتەوە، باشە ئەمە گوڵبژێر دەکرێت، بەڵام ناکرێت رابگیرێت."
 
خۆپێشاندەران نوێنەرایەتیی 750 مامۆستا و فەرمانبەری سەرۆکایەتیی زانکۆ دەکەن و گوشاری زیاتریان دروست دەکرد بۆ ئەوەی گوێیان لێ بگیرێت.
 
نوێنەری خۆپێشاندەران لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەن، داواکارییەکانیان گەیاندە بەڕێوەبەری شارەوانی و بەڕێوەبەری شارەوانیش پێی گوتن"بە بڕیاری وەزارەت، تێبینی لەسەر تیروپشکەکەی پارێزگا هەیە و سکاڵای لەسەر کراوە، بۆیە لیژنەیەکی بۆ پێکهاتووە و دەبێت لیژنەکە یەکلایی بکاتەوە.''
 
ئەندازیار ئەحمەد عومەر، بەڕێوەبەری شارەوانیی  کەرکووک بە رووداوی گوت "ئەو لیژنەیە لەسەر ئەو سکاڵایانە دروست بووە، ئەو لیژنەیەی وردبینییەی لە بەغداوە هاتوون، ئەوان یەکلایی دەکەنەوە ئایا مافیانە لەو سکاڵایە یاخود نا.''
 
ئەندامانی کوردی ئەنجوومەنی پارێزگاش تێبینیان لەسەر ئەو تیروپشکە هەیە کە پارێزگاری بەوەکالەت کردوویەتی. یەکێک لە ئەندامەکانیان رایگەیاند "دەیان هاوردە و خەڵکی دەرەوەی کەرکووک خراونەتە تیروپشکەکەوە، دەبێت ئەو کەسانە دەربکرێن.''
 
ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە رووداوی گوت "ناوی وا هەیە خەڵکی کەرکووک نییە و 57ـی کەرکووکی نییە، ئێستا کە ناوی دەرچووە، نابێت. هەیە خەڵکی کەرکووکە و ناوی لە تیروپشکەکەدا نییە، بۆیە ئێمە لەگەڵ ئەوەداین ئەو لیژنەیە وردبینی بکات و کاری خۆی تەواوبکات.''
 
دابەشکردنی زەوی لە کەرکووک بەسەر فەرمانبەر و کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان بەردەوامە، بەڵام بەو پێیەی دەسەڵاتی دابەشکردنەکە تاوەکو ماوەیەک لەمەوبەر لەژێر دەستی ئیدارەی پارێزگا بوو، کەمترین کورد لێی سودمەند بوون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاگرکەوتنەوە لە سنووری ئامێدی. وێنە: رووداو

لە ئامێدی 40 دۆنم زەوی و باخی هاونیشتمانییان بەهۆی شەڕەوە سووتان

لەسەر رێگەی ئامێدی- دێرەلۆک 40 دۆنم زەوی کە بەشێکیان رەز و باخی هاونیشتمانییان بوون لە یەک رۆژدا سووتان. ئەوەش بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا.