رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، دوێنێ 89 خۆپێشاندەر لە وان و شەش پارێزگای دیکە دەستگیر کراون.
لە راگەیێندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاویکردووەتەوە، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی 89 خۆپێشاندەری لە خۆپێشاندانەکانی تایبەت بە پشتگیریکردن لە عەبدوڵڵا زێدان راگەیاند.
یەرلیکایا ئاماژەی بە ژمارەی دەستگیرکراوان بەم جۆرەی خوارەوە کردووە:
وان: 26 کەس
جۆلەمێرگ - گەڤەر: 29 کەس
جۆلەمێرگ- ناوەند: 9 کەس
سێرت: 4 کەس
ئێلیهـ: 5 کەس
شرنەخ: 10 کەس
ئیزمیر: 6 کەس
کۆی گشتی: 89 کەس دەستگیرکراون
خۆپێشاندان و ناڕەزاییەکانی دوێنێ سێشەممە دوای ئەو بڕیارەی دادگە دەستیان پێکرد کە باس لەوە دەکات، لەبری عەبدوڵڵا زێدان، بەربژێری براوەی دەم پارتی، بەڵگەنامەی دەستبەکاربوون وەکو سەرۆکی گەورەشارەوانیی وان بە بەربژێرەکەی ئاکپارتی دەدرێت.
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە رۆژی 31-03-2024 بەڕێوەچوو، عەبدوڵڵا زێدان، بەربژێری دەم پارتی بە رێژەی 55.4% بەرامبەر 27.14%ی بەربژێری ئاکپارتی پۆستی گەورەشارەوانیی وانی بردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ