هەورەبرووسکە زیاتر لە سەد قاز و قورینگی کوشت

03-04-2020
بەختیار قادر
بەختیار قادر
نیشانەکردن ناشناڵ پارک
A+ A-

رووداو-سۆران
 
لە سنووری گوندی چنێران لە بناری چیای مامەڕووتی شارۆچکەی قەسرێی قەزای چۆمان، بەھۆی ھەورە برووسکەوە کە لە پۆلێک قاز و قورینگی داوە، 100 قاز و قورینگی مردار کردوون.
 
محەممەد عەبدوڵڵا کارمەندی ناشناڵ پارکی ھەڵگورد-سەکران و دەرچووی بەشی ژینگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، قاز و قورینگەکان لەم وەرزەی ساڵدا ناوچە گەرمێنەکان بەرەو کوێستانەکان جێدێڵن و بەشێوەی ژمارە حەوت بەئاسماندا دەڕۆن و لەکاتی گەیشتنیان بە چیای مامەڕووتدا لە ئاسمان برووسک لێی داون و مراداری کردوون.
 
بەگوتەی محەممەد عەبدوڵڵا، ژمارەیەک لە قاز و قورینگەکان پشکنینی توێکارییان بۆ کراوە و دەرکەوتووە ھۆکاری مرداربوونی بە کۆمەڵیان برووسک بووە.

قاز و قورینگ 

باڵندەیەکی کۆچکەری جوانی قاچ و دەنووک درێژە و کلکێکی کورتی ھەیە، ھێلانەکەی لەسەر زەوی دروست دەکات. خواردنیشی بریتییە لە گیا و مێرو و کرم و خشۆکەکان و ماسی بچووک.

لەکاتی کۆچ کردنیان بە ئاسمانەوە شیوەی ژمارە (7) پێکدەهێنن، بەهۆی هەڵفڕین بە پۆل و سوود بینین لە جوڵەی داینامیکی هەوایی، توانای هەڵفڕین و بڕینی مەودایەکی دوور و درێژیان هەیە.

ئەو باڵندانەی لە پێشی پێشەوەن وزەیەکی زۆر زیاتر لەوانی دواوە بەکاردێنن، بەمەش ماندووتر دەبن، لەهەمانکاتدا باڵندەکانی دواوەی تیمەکە بە ئاوازی سەرنجڕاکێشیان گۆرانی بۆ ماندووەکانی پێشەوە دەخوێنن. دوای ماوەیەکیش جێگاکانیان دەگۆڕنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتیی پێشبینی کەشوهەوای ورمێ هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەری دروستبوونی لافاو و هەورەبرووسکە هەیە

پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگای ورمێ بگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پێشبینیی کەشوهەوای پارێزگای ورمێ دەڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی پێنجشەممە شەپۆلێکی بارانبارین، هەورەبرووسکە و رەشەبا بەشێکی زۆری پارێزگای ورمێ بگرێتەوە