رووداو دیجیتاڵ
شارەزایەکی کەشناسی بە رووداوی گوت: "بوومەلەرزەیەکی بەهێز کەلاری هەژاندووە و خەڵکی لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە."
شەوی دووشەممە، نزیک کاژێر 12 بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانی هەژاند، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی رایگەیاند: "گوڕەکەی 4.5 پلەی رێختەر بووە بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر."
محەممەد کەمال باسی لەوەشکرد کە چەقی بوومەلەرزەکە ناوچەی (مێخاس) بووە لە رۆژهەڵاتی کەلار.
هاوکات عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە رووداوی گوت: "بوومەلەرزەکە لە دووری 10 کیلۆمەتر لە قەزای خانەقین روویداوە و گوڕەکەی 4.2 پلەی رێختەر بووە."
ژمارەیەک هاونیشتمانی پەیوەندییان بە رووداو کرد و گوتیان کە لە چواردەوری کەلاریش هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، بەڵام "زۆر بەهێز نەبووە."
ڤیدیۆی ساتی بوومەلەرزەکە، هاونیشتمانییەک بۆ رووداوی ناردووە:
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ