دوو ئەندازیاری کانە زێڕەکەی ئەرزنگان دەستگیرکران

03-03-2024
کۆسار عوسمان @KassoOsman
نیشانەکردن ئەرزنگان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوو ئەندازیاری کانە زێڕەکەی پارێزگای ئەرزنگانی باکووری کوردستان بە تۆمەتی کەمتەرخەمی لە کارەکەیان دەستگیرکران.
 
داواکاری گشتیی ئەرزنگان دەستی بە لێکۆڵینەوە لە داڕمانی کانە زێڕەکەی سنووری شارۆچکەی ئیلیچ کردووە، کە نۆ کرێکار تێیدا بێسەروشوێنن.
 
بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوەکە، دوو ئەندازیار کە بەرپرسن لە تەقاندنەوە و هەڵکەندن لە کانەکە، دەستگیرکران. ئەو دوو ئەندازیارە خراونەتە گرتووخانە و بڕیارە بڕۆنە بەردەم دادوەر.
 
پێشتر لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا شەش کەس لە کۆمپانیای جێبەجێکاری کەنەدی (Anagold) دەستگیرکرابوون، بەڵام دواتر سیانیان بە مەرجی دادوەر ئازادکران.
 
رۆژی 13-2-2024 ئەو کانە زێڕە دارما و بە هۆیەوە نۆ کرێکار بێسەروشوێن بوون کە تاوەکو ئێستاش کارەکانی لابردنی ئەو خاکەی بەسەریاندا داڕماوە، بەردەوامن. 
 
کۆمپانیای Anagoldـی کەنەدی بەرپرسی کانە زێڕەکە بووە کە 667 کرێکار رۆژانە بە سێ نۆرە کاریان تێدا دەکرد. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".