لە سنووری بەردەڕەش تەرمێک دەدۆزرێتەوە

03-03-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
دیمەنێکی شوێنی رووداوەکە
دیمەنێکی شوێنی رووداوەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر زێی گەورە لە گوندی مۆریلان لە سنووری قەزای بەردەڕەش تەرمێک دۆزرایەوە. بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش بە رووداوی گوت، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
 
ئەمڕۆ هەینی، 03-03-2023، شێخ سەعدی ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، هێزەکانیان لە هەبوونی تەرمێک لەسەر زێی گەورە لە سنووری ناحیەی دارەتوو ئاگادارکراونەتەوە، بۆیە مەفرەزەکانیان دەچنە شوێنی رووداوەکە بۆئەوەی بزانن وردەکارییەکەی چۆنە.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش باس لەوە دەکات، تاوەکو ئێستا زانیارییان لەبارەی کوژراوەکە نییە و نازانن وردەکارییەکەی چۆنە، چونکە "شوێنەکە دوورەدەست و سەختە" و مەفرەزەکانیان دەچنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەکەن.
 
هاونیشتمانییەک کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، ڤیدیۆیەکی شوێنی رووداوەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ناردووە و تێیدا دەردەکەوێت پۆلیسی دارەتوو لە هەوڵدان کە تەرمەکە لەو شوێنە بهێننە دەرەوە، بەڵام بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، شوێنە سەختە و تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە تەرمەکە بهێننە دەرەوە.
 

 
ئەو هاونیشتمانییە باس لەوە دەکات کە "پێدەچێت تەرمەکە چەند رۆژێک بێت لەوێ مابێتەوە، چونکە بۆنی هەبووە".
 
دوای دوو کاژێر لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە؛ رووداو جارێکی دیکە پەیوەندی بە بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەشەوە کرد، گوتی، تەرمەکەیان لەو شوێنە هێناوەتەدەرەوە و رەوانەی دادپزیشکیی دهۆک کردووە. دەشڵێت، "تەرمەکە شێواوە و ناناسرێتەوە."
 
پۆلیسی بەردەڕەش دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.