گالەری

 

رووداو - هەولێر

بەمەبەستی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە تۆڕی میدیایی رووداو جێبەجێ دەکرێن و کارمەندانی رووداو بە دەستکێش و دەمامکەوە بەردەوامن لە کارکردن و لەکاتێکدا دێنە سەر کار پشکنینیان بۆ ئەنجامدەدرێت.
 
کۆرۆنا گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و تاوەکو ئێستا پێنج کەس لە سلێمانی تووشبوونە، وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان رێوشوێنی پێویست گیراونەتەبەر.
 
لە عێراق تاوەکو ئێستا 27 کەس هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، پێنجیان لە هەرێمی کوردستانن کە سەرجەمیان لە پارێزگای سلێمانین، حکومەت و وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش سەرەڕای تووندوتۆڵکردنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی، داوا لە هاونیشتمانییان دەکەن رێنماییە تەندروستییەکان بە رژدی وەربگرن و جێبەجێیان بکەن، تاوەکو دووربن لە ڤایرۆسەکە.