رووداو دیجیتاڵ
لە چەمچەماڵ ژنێکی تەمەن 34 ساڵ بەر چەقۆ درا و کوژرا؛ تاوەکو ئێستاش هیچ کەسێک لەسەر ئەو کەیسە دەستگیر نەکراوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو ژنە ناوی لەنیا ئەحمەدە، لەدایکبووی ساڵی 1991ـە و "چەقۆ لە مل و جەستەی دراوە" و کوژراوە؛ رووداوەکەش لەنێو ماڵی ژنەکەدا بووە.
رووداوەکە لە گەڕەکی سەرشەقامی چەمچەماڵ بووە، ژنەکە فەرمانبەری زانکۆی چەرموو بووە و دوو منداڵی هەیە، ئەو سەرچاوە ئەمنییە گوتیشی، بەو پێیەی جگە لە ملی چەقۆ بەر دەستی و شوێنی دیکەی جەستەی کەوتووە، "دیارە بەرگریی لە خۆی کردووە."
هیچ کەسێک لەسەر ئەو کەیسە تائێستا دەستگیر نەکراوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی ئەو سەرچاوەیە داویەتی بە رووداو، تۆمەتباریان ناسیوەتەوە و لە هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی. لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری رووداو کەوتووە، ژنەکە ماوەی ساڵێکە مۆڵەتی دایکایەتیی لە زانکۆ وەرگرتووە؛ تۆمەتباری کوشتنیشی خاڵی خۆیەتی، نەخۆشیی دەروونیی هەیە و چەند ساڵێکیش لە زیندان بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ