رووداو دیجیتاڵ
ژمارەی دەنگدەران لە عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر لە 28 ملیۆن کەسە، زیاتر لە 19 ملیۆن و 798 هەزاریان بایۆمەتریان کردووە و هەشت ملیۆن و 200 هەزار دەنگدەریش بایۆمەتریان نەکردووە.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دووشەممە 03-02-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەران لە عێراق 28 ملیۆن و 79هەزار و 889 کەسە.
گوتەبێژی کۆمیسیۆن گوتی، ئەوانەی بایۆمەتریان کردووە 19 ملیۆن و 798 هەزار و 790 کەسن، بەڵام هێشتا هەشت ملیۆن و 281 هەزار و 99 کەس بایۆمەتریان نەکردووە.
بەگوتەی جومانە غەلای، تاوەکو (30-01-2025)، 19 ملیۆن و 52 هەزار و 963 کارتی دەنگدان دابەشکراون.
بەرزترین رێژەی ئەوانەی بایۆمەتریان کردووە لە پارێزگای دیالەیە، کە 81٪ و کەمترینیان 61٪یە لە ئۆفیسی بەغدا - رەسافە.
رێژەی دابەشکردن 94٪یە، زۆرترین دابەشکردنی کارتی بایۆمەتر لە پارێزگاکانی دیالە، میسان و نەینەوان، کە 98٪یە.
بەگوێرەی ئامارەکە، دابەشکردنی کارتی بایۆمەتر لە هەولێر 92٪، دهۆک 90٪، سلێمانی 94٪، کەرکووک 95٪ و نەینەوا98٪یە.
ئەوانەی بایۆمەتریان کردووە لە هەولێر 75٪، دهۆک 80٪، سلێمانی 77٪ ، کەرکووک 75٪ نەینەوا 68٪ و دیالە 81٪ن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ