رووداو دیجیتاڵ
ژنێک، شەوی رابردوو لە سلێمانی بە گوللـە کوژرا. ئەمڕۆ "بكوژەکەی" خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد و "دانی بە تاوانەکەیدا نا."
رۆژی دووشەممە، 3ـی شوباتی 2025، پۆلیسی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە "بكوژی ژنەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی، خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد."
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "شەوی رابردوو لە گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی ژنێك لەلایەن كەسێكەوە بە فیشەك كوژرا و دواتر هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیانپێكرد".
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت "بكوژەكە خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد، ئەو چەكەش كە تاوانەكەی پێ کردبوو، دەستی بەسەردا گیرا".
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، "تۆمەتبار کچەکەی خۆشویستووە، بەڵام خێزانی کچەکە ئامادە نەبوون کچەکەیانی پێ بدەن و داویانە بە کەسێکی دیکە، بۆیە خۆشەویستەکەی (بکوژ) ژنەکەی کوشتووە."
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت " ناوی بکوژەکە (چ. ع. س.)ـە و لەدایكبووی 1984ـە؛ بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی، راگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ