رووداو دیجیتاڵ
دوای نزیکەی دوو مانگ لە کوژرانیان، تەرمی دوو کۆچبەرەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان گەڕێندرانەوە زێدی خۆیان.
تەرمی هادی رۆستەمی، خەڵکی سەرپێڵی زەهاوی کرماشان و حەمید قوربانی، خەڵکی مەریوان گەڕێندرانەوە رۆژهەڵاتی کوردستان و دوێنێ و ئەمڕۆ تەرمەکانیان لە زێدی خۆیان بەخاک سپێردرا.
حەمید قوربانیی 24 ساڵ و هادی رۆستەمیی 20 ساڵ لە 14ی 12ی 2024 لەنێو کەمپی پەنابەران لە دارستانی دانکیخی فەرەنسا تەقەیان لێکرا و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
تەقەکەرەکە لەلایەن پۆلیسی فەرەنساوە دەستبەسەرکرا، بەڵام هێشتا هۆکاری تەقەکردنەکە رانەگەیێندراوە.
پێشتر کەسوکاری هەردوو کۆچبەرەکە بە رووداویان راگەیاند، داوا دەکەن هۆکاری کوشتنی کوڕەکانیان روون بکرێتەوە و بکوژەکەش سزا بدرێت.
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەو کاتەوە چەندینجار رایگەیاندووە، داوایان لە فەرەنسا کردووە روونکردنەوەیان پێبدات لەبارەی هۆکاری تەقەکردن لەو دوو کەسە، بەڵام هێشتا هیچیان پێڕانەگەیێندراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ