رووداو دیجیتاڵ
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند، له نزيكه‌وه چاودێريى دۆخى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو دەکات و په‌يام و داواكاريیان به‌ته‌واوى به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان گه‌يشتووه، "بۆيه داوايان لێ ده‌كه‌م ره‌چاوى بارى ته‌ندروستييان بكه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن".
لە راگەیێندراوێکدا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە دەڵێت، "له نزيكه‌وه چاودێريى دۆخى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو ده‌كه‌م كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له سلێمانى بۆ داواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه، مانيان له خواردن گرتووه. چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوايه‌كى ره‌وايه و هه‌موومان پشتگيريى لێ ده‌كه‌ين".
لەبارەی چارەسەری پرسی مووچەوە، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له سه‌رۆكايه‌تى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵێكى زۆریان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى داوه، "هه‌ر له‌م چوارچێوه‌يه‌دا خۆشبه‌ختانه له ئه‌نجامى گفتوگۆ و لێكگه‌يشتنى هه‌ردوولا و به هاوكاريى لايه‌نه په‌يونديداره‌كان، هه‌موارى ياساى بودجه‌ى گشتيى فيدراڵى په‌سند كرا و ئومێدى چاره‌سه‌رى يه‌كجاريى پرسی مووچه و شايسته داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌يه".
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داوا لە مانگرتووان دەکات کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بهێنن و دەڵێت، "په‌يام و داواكاريى مامۆستايان و مووچه‌خۆران به‌گشتی، به ته‌واوى به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان گه‌يشتووه، بۆيه داوايان لێ ده‌كه‌م ڕه‌چاوى بارى ته‌ندروستييان بكه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن. هه‌موو لايه‌ك دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه که هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى عێراق".
ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر لە سلێمانی، ماوەی هەفتەیەکە مانیان لە نانخواردن گرتووە و تەنیا ئاو و چا دەخۆنەوە؛ تەندروستییان زوو زوو تێکدەچێت و تیمەکان فریایان دەکەون؛ داواکاریی ئەو مانگرتووانە باشبوونی دۆخی مووچە و دابەشکردنیەتی لەکاتی خۆیدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ