دوو هاوژین لە دهۆک پێکەوە سووتان و گیانیان لەدەستدا

03-02-2023
ناسر عەلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سێ رۆژ بەر لە ئێستا لە گوندێکی سنووری قەزای ئامێدی دوو هاوژین بەهۆی گڕگرتنی سۆپای ماڵەکەیان سووتان، دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، بەیانیی ئەمڕۆ هەردووکیان گیانیان لەدەستدا. 
 
رووداوەکە کاژێر 21:00ـی رۆژی 31ـی مانگی کانوونی دووەم لە گوندی کانیکی سەر بە شارۆچکەی بامەرنێ لە قەزای ئامێدی روویدا. پیاوەکە ناوی دڵشاد رەمەزان بوو و تەمەنی 35 ساڵان بوو، هاوژینەکەشی ناوی بەهیە جەعفەر بوو و تەمەنی 30 ساڵ بوو، لەکاتی رووداوەکەدا لەگەڵ هەردوو کچەکەیان لە ماڵەوە بوون. 
 
لە رووداوەکەدا، بە گوتەی پزیشکەکان، دڵشاد جەستەی بە رێژەی 100% سووتابوو، هاوژینەکەیشی بەشێکی زۆری جەستەی سووتابوو، منداڵێکی هەشت مانگیشیان بەشێکی جەستەی سووتابوو. 
 
هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک هەواڵەکەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، منداڵێکی ساوایان لەدوای خۆیان جێهێشتووە. 
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بەرەبەیانی رۆژی هەینی، 3-2-2023، دڵشاد کە جەستەی بە رێژەی 100% سووتابوو، گیانی لەدەستدا، دوای چەند خولەکێکیش هاوژینەکەی گیانی لەدەستدا.
 
جەعفەر کانیکی، باوکی بەهیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەوەی ئێمە زانیاریمان پێگەیشتووە بەهۆی گڕگرتنی سۆپاوە بووە، لەکاتی هەڵکردنیدا نەوتەکە رژاوە و ئاگر لە ماڵەکە کەوتووەتەوە. 
 
بڕیارە تەرمی ئەو دوو هاوژینە لە گۆڕستانی شاخکێ لە دهۆک لە تەنیشت یەکدی بە خاک بسپێردرێن. 
 
لەبارەی تەندروستیی منداڵەکانیشیان، باوکی بەهیە ئاماژەی بەوە کرد، یەکێکیان کە تەمەنی هەشت مانگە کەمێک جەستەی سووتاوە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت، ئەوەی دیکەیشیان تەمەنی 7 ساڵە و سەلامەتە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.