رووداو دیجیتاڵ
ئومێد حه‌یرانی، تەمەنی 39 ساڵانە و دانیشتووی گه‌ڕه‌کی تهرخانئاوای شاری بانەیە له رۆژهەڵاتی کوردستان. له ساڵی 1989 کاتێک لە پۆلی یه‌کی سه‌ره‌تایی بوو، له گوندی ده‌وسێنه کە 20 کیلۆمەتر لە شاری بانە دوورە، له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی مینێک ده‌دۆزنه‌وه و لەگه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌ن، پاش چه‌ن خوله‌کێک مینه‌که‌یان پێدا ده‌ته‌قێته‌وه، بەهۆیەوە ئومێد چاوی راستی و هاوڕێیەکی هه‌ردوو ده‌ستی له‌ده‌ست ده‌دات، ئێستا پاش 32 ساڵ، هێشتا که‌یسی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی نه‌گه‌یشتووەته ئه‌نجام. باوکی ئومێد له‌ترسا ناوێرێت بڵێت، کوڕه‌که‌ی مینی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئومێد دوو مانگ پاش له ده‌ستدانی چاوی راستی هه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوو وه‌ک باوک و دایکی پێیان گوتبوو، رۆژێک چاک ببێته‌وه، تاوەکو ئه‌وه‌ی یه‌کێک له هاوڕێکانی له قوتابخانه پێی ده‌ڵێت، تۆ ئیدی چاوی راستت له ده‌ست داوه و هیچ کات چاک نابیته‌وه. ئومێدیش کە دەگەڕێتەوە، به توڕه‌ییه‌وه به‌رد له شووشه‌ی ماڵه‌که‌یان ده‌گرێت که بۆ دایک و باوکی راستیان پێ نەگوتووه، بەڵام باوک و دایکی ته‌نیا ده‌گرین.
ئومێد وه‌ک ده‌یان به‌رکه‌وته‌ی مین له شاری بانه له رۆژئاوای پارێزگای کوردستانی ئێران - سنە، وێڕای که‌مئه‌ندامبوونی له دۆخێکی سەختی ئابووریدا دەژی. ئەو هێشتا چاوه‌ڕوانی به ئه‌نجام گه‌یشتنی که‌یسی قهرهبووکردنهوهیە.
شاری بانه کە دانیشتووانەکەی زیاتر لە 132 هه‌زار که‌سن و دەکەوێتە رۆژئاوای پارێزگای کوردستان، وه‌ک شارێکی بازرگانی ده‌ناسرێت، سەرەڕای هه‌بوونی بازاڕی سه‌ودا کردن، له کوردستان به شارێکی ده‌وڵه‌مه‌ندنشین ناسراوه که له سه‌رانسه‌ری ئێرانه‌وه بۆ کڕینی کهرهستەکانی ناوماڵ رووده‌که‌نه ئه‌وشاره، به‌ڵام هه‌ر له بانه ده‌یان بنه‌ماڵه‌ی وه‌کو ئومێد له‌وپه‌ڕی ژیان و گوزه‌رانی سه‌ختی ئابووریدا ده‌ژین.
ئومێد حه‌یرانی له رۆژیکی به‌فراوی زستاندا له یه‌کێک له خواردنگه خۆماڵییه‌کانی بانه به‌م جۆره چیرۆکی خۆی بۆ رووداو باسکرد.
"رۆژی 21-2-1989 بوو، نزیک ئێواره بوو، کاتێک له قوتابخانه گه‌ڕامه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێکانم تەنێک که لەژێر خۆڵهکەوە ده‌رکه‌وتبوو، سەرنجی راکێشاین. هاوڕێیه‌کم هه‌ڵی گرت و رۆیشتین بۆ یاری، قه‌د نه‌مانده‌زانی چییه، ئیدی جه‌وه‌که سارد بوو یه‌کێک له هاوڕێکانم تۆزێک داری هێنا ئاگرێکی کرده‌وه ئێمه‌ش به ده‌وریدا دانیشتین".
ئومێد باڵایه‌کی به‌رزی هه‌یه و تۆزێک ریشی هاتووه، درێژه بە قسەکانی دەدات و ده‌ڵێت، "من هه‌ر به پێوه وه‌ستابووم و خه‌ریک بووم بە ئاگره‌که خۆمم گه‌رم ده‌کرده‌وه، نزیک قوتابخانه‌که بووین له‌ناکاو ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک، دونیای له پێش چاو تاریک کردم و رۆژی رووناکم لێ بووه شه‌و، وامده‌زانی چاوه‌کانم خاکی تێچووه، دانیشتم و ده‌ستم بهچاوهکانمهوه گرت".
"من هه‌ر هیچ کوێیه‌کم نه‌بینی و له‌سه‌ر زه‌وی که‌وتبووم، ته‌نیا قیژه و هاواری ئه‌و خه‌ڵکه‌م ده‌بیست که کۆبوونه‌وه، چه‌ند که‌سێک منیان هه‌ڵگرت و خۆڵ و خاشاکیان له‌سه‌رم ته‌کاند، سه‌ره‌تا گه‌رم بوو و هه‌ستم ده‌کرد خۆڵ چووەتە چاومەوە، بۆیه چاوم نابینێت، ده‌نگی باوکمم ده‌بیست که هه‌ر ده‌یگوت ماڵی وێرانم ئه‌و خوێنه چییه پێته‌وه؟ منیش نه‌مده‌زانی له‌سه‌ر چی قسه ده‌کات. تۆزێک پێش چاوی چه‌پم رووناک ببووه‌وه، له‌و کاته‌دا هاوڕێکه‌م به‌ناوی "عه‌لی عه‌زیزی" بینی که هه‌ردوو ده‌ستی په‌ڕیوه و خوێنی لێ ده‌چۆڕێت، دوو هاوڕێی دیکەیشم برینداربوون، شووشه‌ی قوتابخانه‌که تێک شکابوو، هێشتا تۆزی ته‌قینه‌وه‌که مابوو، خه‌ڵکێکی زۆر ده‌وره‌یان لێ دابووین و ژنانیش له خۆیانیان ده‌دا و ده‌گریان، ئه‌وکات له‌بیرمه له گونده‌که‌مان پیکابێک هه‌بوو، هێنامانیان بۆ نەخۆشخانەی بانه، من تازه ئازاری چاوم ده‌ستی پێ‌کردبوو و هه‌ر پرسیاری ئه‌وه‌م له باوکم ده‌کرد که چاوم چی لێهاتووه، ئه‌ویش بەگریانەوە هه‌ر ده‌یگوت، هیچ نییه".
له نەخۆشخانەی بانه‌وه منیان بۆ نەخۆشخانەی شاری ته‌ورێز (ناوه‌ندی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات) به‌ڕێکرد، 40 رۆژ له‌وێدا مامه‌وه و چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ کردم، مامهیشم له‌گه‌ڵمان هاتبوو، چونکه باوکم خوێنده‌واری نه‌بوو، ئیدی پزیشکەکان به ماممیان گوتبوو، هیچیان له ده‌ست نایه‌ت چاوی به ته‌واوی ته‌قیوه و ته‌نیا دەتووانن چاوێکی ساخته‌ی بۆ دابنێن بۆئه‌وه‌ی شوێنه‌که‌ی چۆڵ نه‌بێت".
منیش وێڕای منداڵیم ده‌مزانی له ده‌ستدانی چاوێک چه‌ن قورسه، به‌ڵام مامم له‌گه‌ڵ دکتۆره‌کان هه‌ر ده‌یانگوت هیچ نییه، چاک ده‌بیت و دڵنه‌واییان ده‌کردم، پاشان هێنامیانه‌وه بۆ بانه و هێشتا من به‌ته‌مایی ئه‌وه بووم دوایی ماوه‌یه‌کی دیکە چاوم چاک ببێت، بۆیه کاتێک گه‌ڕامه‌وه گونده‌که‌ی خۆمان دیسان چوومه‌وه قوتابخانه و هه‌ر پرسیاری ئه‌وه‌م ده‌کرد که که‌ی چاوم چاک ده‌بێت وباوکیشم هه‌ر جارەو قسه‌یه‌کی ده‌کرد.
"تاوەکو دوو مانگی پێ چوو، یه‌کێک له هاوڕێکانم له قوتابخانهپێی گوتم، ئه‌وه درۆت له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن تۆ به یه‌کجاری چاوێکت له ده‌ست داوه و تازه چاک نابێتەوە". ئومێد گوتی، به بیستنی ئه‌و قسه‌یه وه‌ک شێتی لێ هاتووە و به‌ردی ده‌گرته شووشه‌که‌ی ماڵی خۆیان و جنێوی ده‌دا، که بۆچی راستییان پێ نەگوتووە، "باوک و دایکیشم ته‌نیا ده‌گریان و هه‌وڵی ئارام کردنه‌وه‌ی منیان ده‌دا".
ئومێد جلێکی کوردی قاوەیی له به‌ردایه و به ده‌نگێکی به‌رز درێژه بە چیرۆکەکەی دەدات، "ئیدی خۆشیی جارانم نه‌مابوو، بۆیه تاوەکو پۆلی سێی سه‌ره‌تایی درێژه‌م به خوێندن دا، کاتێک منداڵه‌کان له چاویان ده‌ڕوانیم تێک ده‌چووم و باوکیشم زۆر هه‌ژار بوون، ناچار بووم قوتابخانه به‌جێبهێڵم و خه‌ریکی شوانی و کرێکاری بووم".
ئومێد 17 ساڵ پێش ئێستا ژیانی هاوبه‌شی پێکهێناوە، باوکیشی کۆچی دواییکردووە، ئیدی سه‌رپه‌رشتیی خوشک و برایه‌کیشی که‌وتووەتە ئه‌ستۆی ئەو. خۆی دەڵێت، "زۆر له هه‌ژاریدا ده‌ژیاین، ئێستا کوڕێک و دوو کچم هه‌یه، دایکم نه‌خۆشه له‌گه‌ڵم ده‌ژی و خۆم ئیدی زۆر ناتوانم ئیش بکه‌م، چونکه جارێکیان جه‌ڵته لێی داوم و لای راستم ئازاری هه‌یه، مانگانه سه‌ردانی دکتۆر ده‌که‌م که خهرجییەکی زۆریشی هه‌یه، هه‌ندێک جار خێرخوازان یارمه‌تیم ده‌ده‌ن".
ئومێد ئاماژە بەوەشدەکات، دوو کچ و کوڕێکم هه‌یه، کچه گه‌وره‌که‌م قوتابییه‌کی زیره‌ک بوو، له‌به‌ر هه‌ژاری ویستم نه‌ینێرمه‌وه بۆ قوتابخانه، که خێرخوازێک گوتی، من تێچووه‌که‌ی ده‌ده‌م، ئێستا له دواناوه‌ندی ده‌خوێنێت، کچه بچکۆلەکەم پۆلی سێی سه‌ره‌تاییه، به‌ڵام کێشه‌ی بیستنی هه‌یه و گوێی باش نابیستێت، سه‌ردانی چه‌ندین پزیشکم کرد و تێچووی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ی 5ملیۆن تمه‌نی ده‌وێت که منیش نه‌متوانی دابینی بکه‌م.
ئومێد دەڵێت، "له لایه‌کی دیکەوە دایکم زۆر په‌ککه‌وته‌یه و ده‌بێت سه‌ردانی پزیشکی پێبکه‌م، ته‌نانه‌ت بۆ دابینکردنی پاره‌ی غاز و کاره‌با کێشه‌م بۆ ساز ده‌بێت، به‌رده‌وام کێشه‌ی ئابووریم هه‌یه، خێرخوازان نه‌بن به‌راستی نازانم ژیانم چی به‌سه‌ر دێت".
ئومێد له‌سه‌ر به دواداچوونی که‌یسه‌که‌ی ده‌ڵێت "ئه‌وکات باوکم له ترسی ئه‌وه‌ی نەوەک کێشەیهکیان بۆ دروستبێت، نه‌یگوتبوو مین ته‌قیوه‌ته‌وه و گوتبووی به ته‌قینه‌وه‌ی شوشه چاوی له‌ده‌ست داوه. هه‌ر بۆیه خۆم دواتر کهیسهکهمم خستەگهڕ و چه‌ند پارێزهرێکیشم گرت، به‌ڵام هه‌ر پاره‌م پێ ده‌دان و هیچ کارێکیان بۆم نه‌کرد، ئێستا که‌یسه‌که‌م لەلای پارێزه‌رێکی دیکەوە که هیوادارم بگاته ئه‌نجام.
بە گوتەی ئومێد، ئه‌و ماڵه‌ی تێیدا ده‌ژین هی خۆی و برا و خوشکهکانییەتی که ماڵێکی هه‌ژارانه‌یه. دەڵێت، "ئێستاش که‌یسه‌که‌م له قایمقامی بانه‌یه، هه‌رچه‌ند ئێستا ئه‌نجوومه‌نی گوند و خه‌ڵک شایه‌تی ئه‌وه‌ی داوه که بەهۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین وام لێهاتووه".
ئومێد به خه‌مبارییه‌وه ده‌ڵێت، "ئێستا چاوه‌که‌ی دیکەیشم کێشه‌ی بۆ دروستبووه و شه‌وانه هیچ نابینم، دوو ساڵ پێش ئێستا له ته‌ورێز نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ کردم، ئێستا ئه‌گه‌ر ته‌پوتۆزێک هه‌بێت یان خۆم ناڕه‌حه‌ت بم ئازاری زۆره و لای راستیشم له‌به‌رئه‌وه‌ی جه‌ڵته لێی داوه، ئه‌گه‌ر ده‌رمانه‌کان به‌کارنه‌هێنم، زۆر ئازارم ده‌دات".
ئومێد باسی ئەوەیشی کرد، به‌داخه‌وه هێشتا مه‌ترسی مین ماوه، چونکه ساڵانه ته‌قینه‌وه هه‌یه، هه‌رچه‌ند بنکه سه‌ربازییه‌کان مینه چێندراوه‌کانی کۆکراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر ته‌قینه‌وه هه‌یه و ساڵانه که‌سانێکی زۆر وه‌کو من ده‌بنه قوربانی.
داواکارییشی لە رێگەی رووداوەوە ئەوەیە، ئه‌وکه‌سانه‌ی وه‌کو من قوربانی مینن، ئاوڕیان لێ بده‌نه‌وه، چونکه باری ئابووری له ده‌ستدانی چاومی له‌بیر بردوومەتهوه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ