سەرۆکی هوداپار: دەنگدەرانمان سەرپشک ناکەین

رووداو - ئامەد

سەرۆکی گشتیی پارتی دۆزی ئازاد - هوداپار رایگەیاند، وەکو پارت بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانییدا ناکەن، بەڵام دەنگدەرانی پارتەکەیشیان سەرپشک ناکەن.

ئیسحاق ساغڵام گوتی، بڕیاریانداوە وەک پارت بەشداری لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی 31ـی ئاداری ٢٠١٩دا نەکەن، بەڵام ئەندامان و لایەنگرانیان لە دەنگدان سەرپشک ناکەن.

ئیسحاق ساغڵام ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی پێویستدا روونکردنەوە دەدەن و دەنگدەرانیان ئاراستە دەکەن کە دەنگ بە کێ بدەن.

سەرۆکی گشتی هوداپار گوتیشی، هەوڵ و کۆششیان بۆ ئەوەیە کە خزمەت بە گەل بکەن و بەپێویستی زانی پارتە سیاسییەکان خزمەت بە خەڵک بکەن. 


پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن