رووداو - هەولێر
لە رووداوێکی هاتووچۆدا له نزیك گۆڕستانی شارۆچه‌كی پێواز لە رێگەی کەلار - دەربەندیخان دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
رائید رێژه‌ن بورهان، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 1:30 خولەکی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێك دوای له ده‌ستدانی كۆنترۆڵ وه‌رده‌گەڕێ و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون".
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان دەڵێت: "تیژڕەویی هۆکاری رووداوەکەیە".
بەگوتەی رێژەن بورهان، ئەوانەی برینداربوون منداڵ و ژنن، ئەوانەیشی گیانیان لەدەستداوە منداڵێکی تەمەن 16 ساڵ و ژنێکی تەمەن 28 ساڵە.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ