رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی ئەنجوومەنی لاوان و ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندیی دەم پارتی بە فەرمانی دادگە خرایە زیندانەوە.
ئەنجوومەنی لاوانی دەم پارتی رۆژی پێنجشەممە 2ی كانوونی دووەمی 2025 رایگەیاند، گوتەبێژەکەیان دوای رێوشوێنی یاسایی بە بڕیاری دادگە خراوەتە زیندانەوە.
رۆهات گوڤەرجین، گوتەبێژی ئەنجوومەنی لاوان رۆژی سێشەممە 31ـی کانوونی یەکەمی 2024 لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن لە ئیستەنبووڵ دەستبەسەر کرا.
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان- دەم پارتی لەبارەی دەستگیرکردنی گوتەبێژی ئەنجوومەنی لاوانی پارتەکە داوای لە حکومەت کرد "کۆتایی بهێنێت بەم هێرشە نایاسایی و ئارەزوومەندانەیە کە لە دژی سیاسەتەکەمان و دامودەزگاکانی حیزبەکەمان و ئەنجوومەنی لاوانمان دەکرێت".
بەگوێرەی زانیارییەکان، رۆهات گوڤەرجین بە مەبەستی کاری دیپلۆماسی لە دەرەوەی تورکیا بووە، سێشەممەی رابردوو لە کاتی گەڕانەوەیدا لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن لە ئیستەنبووڵ دەستبەسەرکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ