رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری وزە بە تەلەفۆن قسەیان کرد و باسیان لە چەند پرسێکی پەیوەست بە هەولێر و بەغدا کرد.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، :ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان لە بەڕێز جێفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری وزە پێگەیشت، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانمان تاوتوێ کرد."
لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی دەڵێت، هاوڕا بوون لە زووترین کاتدا چارەسەر بکرێت، "چونکە وەستانی، زیانێکی زۆری لە بودجەی گشتیی عێراق داوە."
هەروەها هەردوولا جەختیان لە پێویستیی "دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە برەودان بە سەربەخۆیی عێراق لە بواری وزە و گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ