رووداو دیجیتاڵ
پاراستنی ژینگەی سەردەشت رەتیدەکاتەوە هەوای ئەو شارە رۆژی هەینی لە ئاستی ئێراندا پیسترین بووبێت و دەڵێت، ئەو هەواڵەی لەبارەی مەترسیداربوونی هەوای سەردەشت بڵاوبووەتەوە، راست نییە.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە فەرمانگەی پاراستنی ژینگەی سەردەشت بە تۆڕی میدیایی رووداو دراوە، هەوای شاری سەردەشت ئەمڕۆ هەینی ئاسایی بووە و ئەو هەواڵەی لە میدیاکانی ئێرانەوە لەبارەی زۆری رێژەی پیسی هەوا لەو شارە بڵاوکراوەتەوە، راست نییە.
میدیاکانی ئێران دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە پشتبەستن بە زانیارییە تۆمارکراوەکان لە ئەپلیکەیشنی تۆمارکردنی رێژەی پیسی هەوا لە ئێران، بڵاویانکردەوە، رێژەی پیسی هەوا لە شاری سەردەشت گەیشتووەتە 429 کە پیسترین رێژەی پیسی هەوایە لە ئاستی ئێران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ