لە پارێزگای ورمێ سێ کەس بە خواردنەوەی کحول گیانیان لەدەستدا

03-01-2024
فواد حەقیقی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری ماکۆی پارێزگای ورمێ، سێ کەس بەهۆی خواردنەوەی مادە کحولییەکان گیانیان لەدەستدا و 20 کەسی دیکەش ژەهراوی بوون. پەیوەست بەو رووداوە، چوار کەس دەستبەسەر کراون.
 
سابر جەعفەری، داواکاری گشتیی شاری ماکۆ، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، گوتی، "ئەو کەسانە ماددەی کحولیی ساختەیان خواردووەتەوە، لەبەر ئەوەی بابەتەکە زۆر هەستیار بووە، دەستبەجێ بڕیاری لێکۆڵینەوە دراوە و چوار فرۆشیاری مادە کحولییەکان دەستگیر کراون."
 
داواکاری گشتیی شاری ماکۆ ئاماژەی بەوەش کرد، "بڕیار دراوە لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت، هەروەها لێکۆڵینەوە لە فرۆشی کحول بکرێت و ئەوانەی دەستیان لەم رووداوانەدا هەیە، دەستگیر بکرێن."
 
لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، کڕین و فرۆشتنی مادە کحولییەکان قەدەخەیە و نرخیان گرانە، بۆیە زۆر جار کحولی خراپ، ناستاندارد و دەستکرد بە خەڵک دەفرۆشرێت، ئەمەش لێکەوتەی تەندروستیی هەیە.
 
بەشێک لەوانەش بەناوی خواردنەوە کحولییە بیانییەکان دەفرۆشرێن، ساختەکارییان تێدا دەکرێت؛ یان کحولە دەستکردەکان ئێتانۆڵیان تێدەکرێت، بۆئەوەی گیرایی هەبێت و کەسێک مەست بکات، بەڵام ئەگەر زۆر بخورێتەوە، زۆر مەترسیدار دەبێت. ئەم بابەتانە زۆرجار دەبنە هۆی نابینایی و دواجار مەرگ.
 
بەپێی راپۆرتە فەرمییەکان، ساڵانە لە ئێراندا 100 تاوەکو 120 کەس بەهۆی خواردنەوە کحولییەکانەوە گیان لەدەست دەدەن.
 
سەرەڕای قەدەخەبوونی کحول، ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە کحولی زۆریان تێدا دەخورێتەوە. بەپێی راپۆرتی ساڵی 2019ی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لەنێو 189 وڵاتی جیهاندا ئێران پلەی نۆیەمی بۆ خواردنەوەی کحول هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.