نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی رووسیا تاوتوێی دۆخی ناوچەکە دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی رووسیا لە عێراق، تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌کان بۆ پێکهێنانی حکومەت و یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مان دەکەن.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه، 2ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق، پەیوەندییەکانی رووسیای له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد و جه‌ختیان له‌سەر بره‌ودان به هاریکاریی هاوبه‌ش له بواره جیاجیاکاندا، کرده‌وه."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا لەبارەی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌کان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مان، که ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه ده‌چێت، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
ئاڵۆزییه‌کانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەتایبەتی دۆخی ئێستای سووریا و کاریگەرییە هەرێمییەکانی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو که کۆنسووڵی گشتیی رووسیا له هه‌رێمی کوردستان، ئاماده‌ی بوو.