رووداو دیجیتاڵ
لە سێ رووداوی هاتووچۆدا لەسەر رێگاکانی مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ کەس گیانیان لە دەستدا و هەشت کەسیش بریندار بوون.
دووشەممە 2-12-2024، محەممەد ئیبراهیم نەژاد، کە دانیشتووی شاری مهابادە بە رووداوی راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی قەرەبڵاغی سەر بە شاری مهاباد رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سایپا و پەیکان ئێڵ 90 روویدا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکە بریندار بوون. ئەوەی گیانی لەدەستداوە، خەڵکی بۆکانە.
ئیبراهیم نەژاد گوتی، رووداوێکی دیکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگای نێوان مهاباد - میاندواو بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی پراید و پاسێکەوە بووە، شوفێری پرایدەکە کە خەڵکی مهابادە گیانی لەدەستدا و سێ سەرنشینی پاسەکەش بریندار بوون.
بەگوتەی ئەو هاونیشتمانییە، هەر ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگەی مهاباد - سەردەشت بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت یەکێک لە سەرنشینەکانی کە ژنێکی 40 ساڵەی خەڵکی مهاباد بوو، گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئەو ئامارەی پارێزگای ورمێ لە 17-10-2024 بڵاویکردووتەوە، لە ماوەی حەوت مانگدا 440 کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ