رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەکی باکووری کوردستان دوای 30 ساڵ زیندانی، ئازادکرا؛ دوای ئازادکردنیشی کەژاوەیەک بۆ پێشوازیکردنی کەوتنەڕێ و ماڵباتەکەی بە هەلهەلە و فڕاندنی کۆتری ئاشتی پێشوازییان لێکرد. دیمەنەکانی پێشوازیکردنیشی بەتایبەتی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردران.
ئەنوەر ئوچار ساڵی 1993 لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای ئێلیهی باکووری کوردستان دەستگیرکرا؛ ئەو کات تەمەنی 28 ساڵ بوو؛ بە "تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی وڵات" تاوانبار کرا و سزای 30 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا.
رۆژی هەینی 01-12-2023 سزاکەی تەواوکرد و لە گرتووخانەی ئامەد چووە دەرەوە. لە یەکەمین پەیامیشیدا باسی لە دۆخی زیندانیان کرد.
ئەنوەر ئوچار ماوەی زیندانییەکەی لە 9 گرتووخانەی جیاواز بەسەربرد؛ تووشی چەندین نەخۆشیی وەکو شەکرە و هەوکردنی بۆریی سییەکان بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ