هاوسەرۆکی هەدەپ بۆ هاونیشتمانییان: ئێوە بەربژێر بۆ هەڵبژاردنەکان دەستنیشان دەکەن

02-12-2023
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - هەدەپ، لە جۆلەمێرگی باکووری کوردستان رایگەیاند، لەمەودوا خەڵک بەربژێر بۆ هەڵبژاردنەکان دەستنیشان دەکات و هەدەپیش رێز لەو بڕیارە دەگرێت.
 
رۆژی 1ـی کانوونی یەکەمی 2023، تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی هەدەپ سەردانی جۆلەمێرگی باکووری کوردستانی کرد و لەنێو بازاڕدا گوتارێکی پێشکێش کرد.
 
تونجەر باکرهان گوتی، لەو کاتەوەی ئەو پۆستەی وەرگرتووە، هیچ بڕیارێکیان بێ ئاگاداری خەڵک نەداوە و ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکەم کار کردمان ئەوە بوو لە خەڵکەوە دەستمان پێکرد، چونکە هەمیشە خەڵک لە ئێمە باشتر دەزانێت و دەبینێت."
 
باکرهان رایگەیاند، دەکرێت پێشتر لە بڕیارە سیاسییەکانیاندا هەڵەیان کردبێت، بەڵام لەمەودوا بە راوێژکردن لەگەڵ خەڵک ئەو هەڵانە دووبارە ناکرێنەوە و گوتی، "تاوەکو ئەمڕۆ هەر هەڵەیەکمان کردبێت، رەخنە لە خۆمان دەگرین و لەمەودوا ئێوە چی بڵێن، هەر ئەوە دەکرێت و جێبەجێی دەکەین. لە چەند مانگی داهاتوودا هەڵبژاردن دەکرێت. ئێوە بەربژێرەکان دەستنیشان دەکەن، ئێمە دەستنیشانی ناکەین. بەربژێرەکانی ئێوە دەخەینە سەر سەر و سەر چاومان. ئێوە ئەمەتان لە ئێمە ویست و ئێمەش جێبەجێی دەکەین."
 
هاوسەرۆکی هەدەپ گوتیشی، "لە رۆژانی داهاتوودا ستراتیژییەتی نوێی هەڵبژاردنەکان دادەڕێژین و بۆ رای گشتیی بڵاو دەکەینەوە." 
 
دەقی گوتارەکەی تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی هەدەپ لە جۆلەمێرگی باکووری کوردستان:
 
یەکەم کار کە کردمان لە خەڵکەوە دەستمان پێکرد، چونکە هەمیشە خەڵکەکەمان لە ئێمە باشتر دەزانێت و دەبینێت. تاوەکو ئەمڕۆ هەر هەڵەیەکمان کردبێت، رەخنە لە خۆمان دەگرین و لەمەودوا ئێوە چی بڵێن، هەر ئەوە دەکرێت و جێبەجێی دەکەین. هەڵبژاردن دەکرێت، ئێوە بەربژێرەکان دەستنیشان دەکەن و ئێمە دەستنیشانیان ناکەین. بەربژێرەکانی ئێوە دەخەینە سەر سەر و سەر چاومان. ئێوە ئەمەتان لە ئێمە ویست و ئێمەش جێبەجێی دەکەین. ئێوە داواتان کرد خۆمان بە تەنیا بەربژێرمان بۆ هەڵبژاردنەکان هەبێت، بەتایبەتی ئەمە داوای ژنان بوو، ئێمەش زۆر بە جدی هەڵسەنگاندنمان بۆ ئەو پێشنیازەی خەڵکەکەمان کرد و لەنێو خۆماندا گفتوگۆمان کرد لە رۆژانی داهاتوودا ستراتیژییەتی نوێی هەڵبژاردنەکان دادەڕێژین و بۆ رای گشتیی بڵاویان دەکەینەوە.   

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بازاڕەکە دوای سووتانی.

جێگری پارێزگاری سلێمانی: دووشەممە زیانلێکەوتووانی بازاڕی دارەسووتاوەکە قەرەبوو دەکرێنەوە

جێگری پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، دووشەممەی داهاتوو، سەرجەم زیانلێکەوتووانی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە قەرەبووەکانیان وەردەگرن. گوتیشی، دووکانەکان لە پاشماوەی ئاگرکەوتنەوەکە پاککراونەتەوە.