ورمێ.. دوای 14 رۆژ هێشتا وەڵامی زیندانیانی سیاسی مانگرتوو نەدراوەتەوە
رووداو- سلێمانی
مانگرتنی زیندانیانی سیاسی بەندیخانەی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، پێینایە 14یەمین رۆژی خۆی و تاوەکو ئێستاش لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە وەڵامیان نەدراوەتەوە.
28 کەس لەو زیندانییانە کوردن، کە سێیان خەڵکی باکووری کوردستانن.
بەپێی هەندێک ئاماری نافەرمی، نزیکەی 40 لەسەدی زیندانیانی سیاسی ئێران، کوردن. زۆربەی ئەو زیندانیانە بە تۆمەتی پەیوەندی بە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەندکراون و ئەو حیزبانەش دەڵێن، هەوڵدەدەن دەنگی زیندانیانی سیاسی بە ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بگەیێنن.