رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک کرد و شێرزاد رەشید لە ئەرکەکەی بەخشرا، لە جێگەی ئەویش کامەران عەلی دانراوە.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کە رێکەوتی 26ـی تشرینی یەکەمی 2023 دەرچووە و واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستانی بەسەرەوەیە ئەو گۆڕانکارییە ئەنجام دراوە.
شێرزاد رەشید لە دوای بەخشرانی لە پۆستەکەی، بۆ بەڕێوەبەرایەتیی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی لە دیوانی وەزارەتی پەروەردە دەگوێزرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2-11-2023، مامۆستا کامەران عەلی، بەڕێوەبەری نوێی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "گۆڕانکارییەکی ئیداری ئاسایی بووە و لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بڕیاری لەسەر دراوە."
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، مامۆستا شێرزاد رەشید زیاتر لە ساڵێک دەبوو داوای دەکرد لە پۆستەکەی ببەخشرێت، ئێستاش دەوامەکەی دەگوازرێتەوە بۆ هەولێر.
لە کەرکووک نزیکەی 100 هەزار قوتابی لە خوێندنی کوردیدا دەخوێنن و لەلایەن نزیکەی 10 هەزار مامۆستاوە وانەیان پێدەگوترێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ