هاونیشتمانییانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەکو فرۆشیار بەشداری لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەکەن

03-11-2023
سازگار سەڵاح
نۆیەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە
نۆیەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە
نیشانەکردن هەناری هەڵەبجە فێستیڤاڵی هەنار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ دووەمین رۆژی فێستیڤاڵی هەنارە لە هەڵەبجە، زیاتر لە 700 شوێن بۆ فرۆشتنی هەنار و نمایشی بەرهەمە خۆماڵییەکان تەرخانکراون و لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانەوە سەردانی دەکەن.
 
بەشی زۆری فێستیڤاڵەکە بۆ نمایشکردنی بەرهەمەکانی هەناری هەڵەبجەیە، لەگەڵ ئەوەشدا خواردنە کوردەوارییەکان پێشکێش دەکرێت، هاونیشتمانییان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەشەکانی دیکەوە چوونەتە فێستیڤاڵەکە. 
 
قادر عەزيز لە جوانڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە، بە فرۆشتنی بەرهەمی جۆراوجۆر بەشداری لە فێستيڤاڵەکە کردووە، دەڵێت، "لە جوانڕۆوە هاتووم بە بەرووبوومی خۆماڵی بەشداری ئەم فێستيفاڵەمان کردووە بابەتەکانم سرووشتين رووبەهەنار دۆشاوی توو، دەستخۆشی دەکەين لە ئيدارەی هەڵەبجە."
 
فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە بووەتە دەرفەتێکی باش بۆ پێشاندان و فرۆشتنی بەرهەمی هاونیشتمانییانی رۆژهەڵات.
 
گوڵناز ئەرجومەن، فرۆشیارێکە لە کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە چووەتە هەڵەبجە لەبارەی فێستیڤاڵەکەوە دەڵێت، لە کرماشانەوە هاتووم نان برنج و نان خورمای کرماشانم هێناوە بۆ ئەم فێستیڤاڵەی هەڵەبجە خەڵکی هەڵەبجە زۆر باشن، ميوان دۆستن."
 
عوسمان عەلی، یەکێکی دیکەیە لە فرۆشیارەکان کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشداری لە فێستیڤاڵەکە کردووە و گوتی، "من لە ئاوایی خيراباتم لە مەريوان هەموو ساڵێک دێم بۆ ئەم فێستیڤاڵە دڵم گەنج دەبێتەوە." 
 
بۆ ساڵانی داهاتوو هەوڵدەدرێت فێستيڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە بە نێودەوڵەتیی بکرێت، داواش لە هاونیشتمانیانی بەشەکانی دیکەی کوردستان دەکرێت ساڵانە بەشداریی تێدا بکەن.
 
عاسی فايەق، یەکێکە لە سەرپەرشتياری فێستیڤاڵەکە، لەوبارەیەوە دەڵێت، لە یەکەم رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە زیاتر لە سی و پێنج هەزار هاونيشتمانی بەشدارییان کردووە و بڕيارە دوو ڕۆژی ديکە بەردەوام بێت و چاوەڕێ دەکرێت سەردانیکەران لە ساڵانی پێشوو زیاتر بێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.