سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا: پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەرفەتێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەکات. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولایان هاوڕابوون کە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەرفەتێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەو حکومەتە نوێیە دەتوانێت کار بۆ ئارامی و سەقامگیریی وڵات بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 02-11-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازیی لە ئەلینا رۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و شاندێكى ديپلۆماسى و سه‌ربازيى كرد. بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته سياسييه‌كانى عێراق و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق تاوتوێ کراوە.
لەبارەی حکومەتی نوێی عێراق وەک لە راگەیێندراوەکەشدا هاتووە، هەردوولا "جه‌ختيان له گرنگيى ده‌ستنيشانكردنى كاره له‌پێشينه‌كانى حكومه‌تى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دامه‌زراندنى حكومه‌تى نوێى عێراق ده‌رفه‌تێكه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ده‌توانێت كار بۆ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات بكات كه كاردانه‌وەى به‌سه‌ر سه‌قامگيريى ته‌واوى ناوچه‌كه‌دا هه‌يه."
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کراوە و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەوبارەوە هاوڕابوون کە "حكومه‌تى نوێى عێراق ده‌ر‌فه‌تى هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى خۆشكردنى زه‌مينه‌يه‌كى له‌باره‌وه، هانى وه‌به‌رهێنان بدات و سه‌رمايه و كه‌رتى تايبه‌تى بيانى رابكێشێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى و هاوبه‌شى له پرۆسه‌ى پێشخستنى وڵات‌دا بكه‌ن."
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا کە کۆنسوڵی گشتيى ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسى ديسكى عێراق له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ئاماده‌ى بوون، پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان باسی لێوەکراوە. بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "تيايدا وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى خواستى ئه‌مريكا بۆ بره‌ودان به هاريكارى و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، باڵيۆزى ئه‌مريكا تيشكى خسته پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌ى پێشمه‌رگه و پشتگيرى و هاريكاريى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه نيشان دا."
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا چەندین بابەتی دیکەی "جێی بایەخی هاوبەش" تاوتوێ کراون لەوانە، "كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌كردنيان، گرنگیی چارەسەر كردنی كێشەی نەوت و غاز لەگەڵ بەغدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى خاوكردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان، گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا، چاكسازيى ئابوورى"، ئەوە بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.