دادگەى فیدراڵیى عێراق پرسیارێک لە پەرلەمانى کوردستان دەکات

02-10-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن پەرلەمانی کوردستان دادگەی فیدراڵی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق پرسیارێک ئاڕاستەى پەرلەمانى کوردستان دەکات لەبارەى شێوازى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پێش ساڵى 2004، ئەوەش وایکرد بڕیارى کۆتایی لەسەر تانەکان تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دوابخرێت.
 
یەکى تشرینى یەکەمى 2023 دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق کۆبووەوە بۆ بڕیاردان لەسەر دوو سکاڵاى یەکخراو دژى پێنج مادەى یاسای هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، بەڵام بڕیاردانى لەسەر ئەو سکاڵایە بۆ هەفتەى داهاتوو دواخست.
 
وەعد مزووری، راوێژکارى یاسایی پەرلەمانى کوردستان ئەمڕۆ (دووشەممە، 2-10-2023) بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، کۆبوونەوەى دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ 8ـی تشرینى یەکەم دواخرا بەهۆى ئەوەى لە دانیشتنەکەدا دادگە پرسیارێکى لە نوێنەرى یاسایی پەرلەمانى کوردستان کرد، ئەویش داوایکرد هەفتەیەکى پێ بدرێت بۆ گەڕاندانەوەى وەڵامەکە.
 
وەعد مزووری رایگەیاند، پرسیارەکە ئەوەیە؛ 'پێش ساڵى 2004، هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بە چ شێواز و سیستمێک کراوە؛ ئایا بەگوێرەى یاسا یەک بازنەیی بووە و بەکردارى فرەبازنەیی پەیڕەوکراوە، یان چۆن بووە؟'
 
سکاڵاکان لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى تۆمارکراوە و دژی پێنج مادەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانن کە تایبەتن بە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، یەک بازنەیی هەڵبژاردن و کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان.
 
پێش هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە ساڵى 2005، یەک هەڵبژاردن لە پەرلەمانی کوردستان کرا کە لە ساڵى 1992 بوو. لەساڵى 2004 یاساکە هەموار کرا و مادەى نۆى لادرا کە باسی لەوە دەکرد هەرێمى کوردستان لە چەند ناوچەیەکى هەڵبژاردن پێکبێت، بە مەرجێک لە چوار ناوچە تێنەپەڕێت و کرایە یەک بازنەى هەڵبژاردن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سۆران عومەر و لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی.

وەزارەتی تەندروستی وەڵامی سۆران عومەر دەداتەوە؛ "بێ ئاگا قسەی لێ دەکات"

دوای ئەوەی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی، پارەی تیمەکانی تەندروستیی کوتانی سوورێژەی نەداوە، وەزارەتی تەندروستیی دەڵێت، "بەداخەوە ئەم بەڕێزە بێ ئاگا قسەی لێ دەکات".