رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی لە سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان کرد بەبۆنەی "سەرکەوتن"ـی کۆنگرەی پێنجەمی حیزبەکەیان و هەڵبژاردنی بە سەرۆکی یەکێتی. هەروەها بافڵ تاڵه‌بانی سوپاسی نێچیرڤان بارزانی کرد بەبۆنەی بەشداریی لە کردنەوەی کۆنگرەکەی یەکێتی.
رۆژی دووشەممە 02-10-2023، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌بۆنه‌ی "سه‌ركه‌وتن"ـی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌یان و هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی یه‌كێتی پیرۆزبایی لێکرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هه‌رێمی كوردستان، سەرۆکی هه‌رێمی كوردستان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا "هیوای خواست سه‌رۆک و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیتشمانیی كوردستان له كار و ئه‌ركه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو بن و یه‌كێتی و لایه‌نه سیاسییه‌كان پێكه‌وه كار بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و كاری پێكه‌وه‌یی بكه‌ن و هه‌موویان رۆڵی خۆیان له پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بگێڕن."
رۆژی 27-09-2023، کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستیپێکرد و دوای پێنج رۆژ کۆتاییهات و ئەندامانی سەرکردایەتیی نوێی حیزبەکە هەڵبژێردران کە ژمارەیان 60 کەسە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداریی کرد و گوتارێکی پێشکێش‌کرد، پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی لە ئەندامانی یەکێتی کرد. هەروەها لەبارەی ئەزموونی کارکردنی پێکەوەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان قسەی کرد و باسی لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداش کرد.
لای خۆشیەوە، بافڵ تاڵه‌بانی، "سوپاس و پێزانینی خۆی و یه‌كێتی بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزبایی و به‌شداریی نێچیرڤان بارزانی له كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌یاندا دووپاتكرده‌وه."
دوای تەواوبوونی کۆنگرەی حیزبەکەی، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی، کۆنگرەکەی یەکێتی "زۆر بە جوان"ـی تەواوبوو. "بە دوور و درێژی گفتوگۆ لەسەر هەموو بڕگەکانی پەیڕەو کرا."
سەرۆکی یەکێتی گوتی، "یەک لیستی سەرکردایەتی هەبوو، بە کۆی دەنگ پەسندکرا."
رۆژی یەکشەممە 01-10-2023، لە کۆنگرەی یەکێتیدا جەعفەر شێخ مستەفا وەکو لێپرسراوی ئەنجوومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی هەڵبژێردرا. نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ دووشەممە له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا پیرۆزبایی لێ‌كرد و "هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی تازه‌یدا بۆ خواست."
لای خۆیه‌وه، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، "سوپاسی نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزبایی و پێزانینی خۆی بۆ به‌شدارییەکەی له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا دووپاتكرده‌وه."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ