عەبدولـلەتیف ئەحمەد چەند پێشنیازێک دەداتە مەسرور بارزانی

02-10-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن مەسرور بارزانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد بە پێویستیی زانی،  زانایانی ئایینی، رۆڵی ئەرێنی خۆیان،  لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بگێڕن. هەروەها باس لەوە کراوە کە عەبدولـلەتیف ئەحمەد کۆمەڵێک پێشنیازی "بە سوودی" بۆ بەرژەوەندی گشتیی خستووەتەڕوو.
 
رۆژی شەممە 2ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە د.عەبدولـلەتیف ئەحمەد ناسراو بە عەبدولـلەتیف سەلەفی کرد. 
 
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە گرنگیی رۆڵی زانایانی ئایینی کوردستان کردووە لە "بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و رەتکردنەوەی هزری تووندڕەوی و برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان". 
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێویستیی زانیوە "زانایانی ئایینی، رۆڵی ئەرێنیی خۆیان،  لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتیخوازی و لێبوردەیی و داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بگێڕن".
 
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە لە دیدارەکەدا د.عەبدولـلەتیف ئەحمەد، "کۆمەڵێک پێشنیاری بە سوودی بۆ بەرژەوەندی گشتیی و خزمەتکردنی ئایین و کۆمەڵگە" خستووەتەڕوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی خورماتوو.

زیانلێکەوتووانی کوردی خوورماتوو دوای 7 ساڵ هێشتا قەرەبوو نەکراونەتەوە

ئەم خانووانە، نە ماڵە شیعەن نە ماڵە تورکمانن، بەڵکو نووسراوی سەر ئەم دەرگا و دیوارانە لەسەر خانووی هاونیشتمانییانی کورد نووسراون لە گەڕەکی رزگاری لە قەزای خورماتوو، ئومێدیان ئەوە بوو ئەو پارچە نووسراوانە خانووەکان لە دەستی هێزە عێراقییەکان قوتار بکات و نەتەقێندرێنەوە.