رووداو - سلێمانی
پیسبوونی ژینگە بووەتە کێشەیەکی جیهانی، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لەپاڵ گرنگییەکەی بۆ هونەر و سینەما، دروشمی ئەمساڵیان شێرپەنجەی زەوییە، ئەوەش وەک هاندان بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە.
لە دووەم رۆژی فێستیڤاڵەکەدا پانێڵێک لەبارەی پیسبوونی ژینگەوە بەڕێوەچوو کە تێیدا هۆشیاری ژینگەیی بە بەشداربووان دا. فیلمێکی بەشدار لە فێستیڤاڵەکەش لەبارەی پیسبوونی ژینگە و کێشەکانی بەردەم ژینگەیە.
بەشداربووانی پانێڵەکە باسیان لە گرنگی پاراستنی ژینگەیان بۆ ئامادەبووان کرد، چونکە پیسبوونی ژینگە هۆکارێکی سەرەکی توشبوونە بە شێرپەنجە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ