لە هەولێر رۆژانە بە بەهای هەزاران دۆلار پارە لە یاریی پەبجی خەرج دەکرێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
فەرهاد دۆڵەمەری
فەرهاد دۆڵەمەری @farhaddolamari
خەرجکردنی پارە لە یاریی پەبجی
خەرجکردنی پارە لە یاریی پەبجی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە شاری هەولێر، رۆژانە هەزاران دۆلار لە کڕینی یوسیی پەبجی خەرج دەکرێت کە بریتییە لە دراوی ناو یارییە لیکترۆنییەکە و بۆ کڕینی جل و چەکی کارەکتەرەکان بەکاردەهێنرێت. 
 
زۆربەی ئەوانەی یارییەکە دەکەن، لە تەمەنی خوار 25 ساڵیدان.
 
دوو بەکارهێنەری پەبجی، لاون و شەش ساڵە ئەو یارییە دەکەن، بڵند لە ئاستی 67 و شڤانیش 52ـی یارییەکەدایە. لە مۆبایلەکانیان هەژماری خۆیان و هاوڕێکانیان نیشانی کامێرای رووداو دەدەن؛ دەردەکەوێت پارەیەکی زۆریان لە بەهێزکردنی کارەکتەرەکانیان خەرجکردووە.
 
یەکێک لە هاوڕێکانیان، وەک لە هەژمارەکەیدا دەردەکەوێت، زیاتر لە 100 هەزار دۆلاری لێ خەرجکردووە.
 
بڵند هێمن، یاریزانی پەبچی دەڵێت، ئەو هاوڕێیەی "بە دەفتەر پارەی لێدەدات، 10 بۆ 15 دەفتەریشی بە یوسی داوە تاوەکو ئەکاونتەکەی بەهێزبێت، گوێی لە پارە نییە، لێیدەدا. تەمەنیشی هێندەی خۆمە، 14 ساڵە."
 
شڤانیش دەڵێت ''پارە لە پەبجی دەدەن، بۆ ئەوەی تاخمە جلێکی پێبکڕن، دوایی پارە ناکاتەوە و هەمووی زەرەرە، هەموو زەرەرەکە لەخۆی دەکاتەوە، یەک دیناریش ناکاتەوە."
 
لە بازاڕی مۆبایلفرۆشانی هەولێر نزیکەی 20 کەس مێزی تایبەتیان داناوە و کاری فرۆشتنی یوسیی پەبچی دەکەن. محەممەد پێنج ساڵە لەو بازاڕە، کە لە جەرگەی شارە، کاردەکات. 
 
ئەو باس لەوە دەکات جاری وا هەبووە لە رۆژێکدا بە بەهای 6 ملیۆن دینار، یوسیی پەبجی فرۆشتووە.
 
محەممەد نەوزاد دەڵێ "کەس هەبووە بە یەکجار بە بەهای 6 ملیۆن دینار یوسیی کریوە، هەبووە هەفتانە 10 بۆ 15 وەرەقە (1000 بۆ 1500 دۆلار)ـی بە یوسی داوە."
 
دڵگەش محەممەد، فرۆشیارێکی دیکەی یوسیی پەبجی دەڵێ "ئەم یوسییە تەنیا بۆ ئەوەیە جل و شتەکانی نێو پەبجی بکڕیت، کۆمپانیاش لەگەڵ هەر نوێکردنەوەیەکدا شتەکان دەخاتەوە دۆخی جارانی و سفری دەکاتەوە."
 
یارییە ئەلیکترۆنییەکان زیاتر لەنێو گەنجانی خوار تەمەن 25 ساڵ باون، بەپێی ئاماری سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق؛ هەفتانە نزیکەی 400 هەزار کەس بەردەوام سەرقاڵی یارییە ئەلیکترۆنییەکانن. بەپێی ماڵپەڕی ستاتیستا بۆ ئامارەکانیش، ساڵی رابردوو قەبارەی بازاڕی یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە جیهاندا 396 ملیار دۆلار بووە.
 
ئەو بڕە پارەیەش کە بەهۆی پەبجی و یارییەکانی دیکە لە ساڵی 2023 و نیوەی یەکەمی ئەمساڵ لە عێراق چووەتە دەرەوە، بەپێی ئامارەی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق؛ زیاتر لە 60 ملیۆن دۆلارە.
 
بەپێی ئامارەکان جیهانییەکانیش قەبارەی بازاڕی یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە جیهان بە 217 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە، مەزەندەش دەکرێت لە ساڵی 2023 تاوەکو 2030ـش ساڵانە بەڕێژەی 13.4٪ قابارەکە زیاد دەکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داهاتی نێوخۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەدات

وەزیری دارایی عێراق رەتیدەکاتەوە حکومەتی عێراق ئامادە بێت مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بدات. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، لەسەر داهاتی نێوخۆ مووچەکەیان خەرج دەکات