تورکیا دەڵێت 20 پێگەی پەکەکەیان لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردوون

02-09-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە نوێترین راگەیێندراویدا لە هەژماری تۆڕی ئێکس، بۆردوومانکردنی 20 پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. 

بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانی و بە هاوئاهەنگی میت، رۆژی 2ـی ئەیلوولی 2024، بۆردوومانکردنی 20 پێگەی پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە، "بە مەبەستی لەنێوبردنی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخوازی پەکەکە/کەجەکە، تێکشکاندنی ئەو هێرش و هەڕەشانەی لە باکووری عێراقەوە دەکرێنە سەر هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی سڤیلمان و بۆ پاراستنی سنوورەکانمان؛ ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان لە ناوچەکانی مەتین، زاپ، گارە، خواکوڕک، قەندیل و ئاسۆس ئەنجامدرا." 
 
جەخت لەوەشکراوەتەوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 20 پێگەی پەکەکە، لە حەشارگە، ئەشکەوت، کۆگە و پەناگە کرایە ئامانج.
 
باس لەوەش دەکات، زۆرینەی چەک و تەقەمەنی و تەکنەلۆژیا سەربازییە بەکارهاتووەکان لەم بۆردوومانە ئاسمانییەدا، دروستکراوی تورکیان.  
 
رۆژی 31-8-2024، ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کە باڵی سەربازیی پەکەکەیە، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، چوار جار هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی تورکیا و بەهۆیەوە دوو سەرباز کوژران و سەربازێکی دیکەش برینداربووە. 
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە تورکیا ناوی ناوە چنگ- قوفڵ کە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عادل عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق.

وەزیرى نەوتی عێراق: شەممە کۆبوونەوەکان بۆ هەناردەکرنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکەنەوە

وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، شەممەی داهاتوو شاندێکى وەزارەتى سامانە سرووشتیەکانی هەرێمی کوردستان سەردانى بەغدا دەکات بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستاندنەکان بۆ هەناردەکردنەوەى نەوت. دەشڵێت، "وەزیرى دارایی بە نووسراو بەڵێنى داوە پارەى کۆمپانیاکانى نەوت خەرج بکات".