بەڕێوەبەرێکی خوێندنی کوردی لە کەرکووک: دەبێ بە‌غدا مووچەمان بدات چونکە نەوتی کەرکووک دەبات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
رەئووف سەعدوڵڵا
رەئووف سەعدوڵڵا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسی یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەڵێت، حەوت هەزار و 354 مامۆستای خوێندنی کوردی لە شارەکە هەن. مافیان لە داهاتی کەرکووک دا هەیە، مووچەکەیان دەبێ لەسەر عێراق بێت نەک هەرێمی کوردستان.
 
رۆژی دووشەممە 02-09-2024، رەئووف سەعدوڵڵا، لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 14:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە ئارێز خالید پێشکێشێکرد رایگەیاند، مافی مامۆستایانی خوێندنی کوردی [مووچە] لە کەرکووکە نەک لە هەرێمی کوردستان، چونکە حکومەتی عێراق پارەی نەوت و داهاتەکانی دیکەی کەرکووک دەبات.''
 
جگە لەو مووچەخۆرانەی سەر بە هەرێمی کوردستانن، مووچەخۆرانی ئەو ناوچانە لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراق دا مووچە وەردەگرن، مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشتیشیان وەرگرتووە. رەئووف سەعدوڵڵا گوتی، ''مافێکی رەوای خۆمانە وەکو خوێندنی عەرەبی و تورکمانی، شایستە داراییەکانی ئێمەش لە حکومەتی عێراق خەرج بکرێت.''
 
بەرپرسی یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لە کەرکووک ئەوەشی خستەڕوو، دوای پڕۆسەی رزگارکردنی عێراق، خوێندنی کوردی لە کەرکووک، لە رووی مووچە و دابینکردنی کتێبەوە لەلایەن عێراق پشتگوێ خراوە. ''دەبووایە حکومەتی عێراقی وەکو خوێندنی عەرەبی و تورکمانی، مووچەی مامۆستایان و کتێبی خوێندنی کوردی دابین کردبایە.''
 
بە گوتەی رەئووف سەعدوڵڵا، بەهۆی دواکەوتنی مووچەکەیانەوە، مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک لە دۆخێکی دارایی خراپدان و داوای ئەوە دەکەن هاوشێوەی مامۆستایانی دیکە، مووچەکانیان بخرێتە سەر بەغدا.
 
ئەو بەڕێوەبەرەی خوێندنگە کوردییەکان لە کەرکووک ئەوەشی خستەڕوو، حەوت هەزار و 354 مامۆستای خوێندنی کوردی لە شارەکە هەن کە لە رووی وانەگوتنەوە مامۆستای نموونەیین و ''سەرەڕای دواکەوتن و پاشەکەوتی مووچە، ساڵانە بە باشترین شێوە ئەرکی خۆیان جێبەجێ کردووە.'' 
 
خوێندنی کوردی لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، جگە لە شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانیان، پڕۆگرامی خوێندن، کاتی دەستپێکردنی دەوام و کۆتاییهاتنیشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دایە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا. وێنە: AA

سوپای تورکیا لە چیای جوودی ئۆپەراسیۆنی دەستپێکرد

عەلی یەرلیکایا، ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی ئەیلوول لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "بە سەرپەرشتی هەواڵگری فەرماندەیی گشتیی جەندرمە و سەرۆکایەتی فەرمانگەی بەشی تیرۆر، لە ئەنجامی کارە هەواڵگرییەکانی فەرماندەیی جەندرمەی شرنەخ و بە بەشداریی هێزی تایبەتی جەندرمە و گوندپارێزان، ئۆپەراسیۆنی زەوینی "گورز-12" لە چیای جودی ئەنجامدرا.