رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، له هه‌ڵبژاردندا "گه‌لى كوردستان براوه‌يه و هه‌موو لايه‌ك ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكى ئارام و هێمندا به‌ڕێوه بچێت."
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 2ـی ئەیلوولی 2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له كڵاوس شترايشه‌ر كۆنسووڵى گشتيى پێشوو و ئالبرێشت فۆن ڤيتكه كۆنسووڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانيا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، له ديدارێكدا، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ كار و ئه‌ركى كۆنسووڵى گشتيى پێشووى ئه‌ڵمانيا، ماڵئاوایی لێ کرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها به‌خێرهاتنى كۆنسووڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانياى كرد و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا.
لاى خۆيه‌وه شترايشه‌ر "خۆشحاڵيى خۆى به ماوه‌ى كاركردنى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ستايشى پشتگيريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كەى كرد. به‌ڕێز كۆنسووڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانياش وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى به ده‌ستبه‌كاربوونى، پشتگیری و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا دووپات كرده‌وه."
له ديداره‌كه‌دا باس له دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كرا. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگيى هه‌ڵبژاردن و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و گوتى: "له هه‌ڵبژاردندا گه‌لى كوردستان براوه‌يه و هه‌موو لايه‌ك ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكى ئارام و هێمندا به‌ڕێوه بچێت."
20ـى تشرینى یەکەمى 2024 لەلایەن سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە وەک رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمان دیاری کراوە.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ