رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی خۆپێشاندانەکانی کەرکووکەوە دەڵێت، "جێگەی داخە [خۆپێشاندەران] بە تووندوتیژی وەڵام درانەوە" و دەڵێت، لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكومه‌تى عێراق "ده‌بێ ڕێكارى خێراى پێويست بگرنه به‌ر و ئه‌ركى هێزه ئهمنييهكانه بێ جياوازى پارێزگارى له ئاسايشى هه‌موو پێكهاته‌كانى كه‌ركووك بكه‌ن و ته‌قه‌که‌ران رووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه."
ئێوارەی رۆژی شەممە، 2ـی ئەیلوولی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی دۆخی کەرکووک بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بهرپرسياريهتيى هه‌موو لايهكه ئارامى و سهقامگيريى ئه‌منى بپارێزن و "رێگه نه‌ده‌ن به هيچ پاساوێك دۆخى ئه‌منى له كه‌ركووك و سنوورى پارێزگاكه ئاڵۆز ببێت. هه‌موو لايه‌ك دان به خۆيان‌دا بگرن، ڕێگه‌كان بكرێنه‌وه و ئارامى و ژيانى ئاسايى بۆ هاووڵاتييانى كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
گرتنی ڕێگەی سەرەکيی هەولێر ـ کەرکووک لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا کارێکی نایاسایی بوو، بەداخەوە ئەو کارە نایاساییە تا ئێستا لەلایەن ئیدارەی کەرکووکەوە لانەدراوە! کەرکووک پێویستی بە جێبەجێکردنی یاسا و دەستوورە و بە هیچ شێوەیەک پێویستی بە کاری زياترى نایاسایی نییە!
دوای ئەوەی ئیدارەی شارەکە بە هیچ شێوەیەک کۆتایی بەو کارە نەهێنا کە کاریگەری کردووەتە سەر ژیانی دانيشتووانى شاره‌كه بەگشتی، هاووڵاتييانى کورد لە کەرکووک ئەمڕۆ ناڕەزایييان بەرامبەر ڕێگەبڕین نیشاندا، كه‌چى جێگەی داخە بە توندوتیژی وەڵام درانەوە و گەنجێک شەهید بووه و چەندانی دیکەش بریندارن.
له كاتێكدا به نيگهرانييهكى زۆره‌وه له‌و گرژييه ئهمنييانه دهڕوانين و به وردى چاودێريى دۆخه‌كه ده‌كه‌ين. به توندى سه‌ركۆنه‌ى ته‌قه‌كردن و دهستڕێژيى چه‌ك به‌رامبه‌ر به خۆپيشانده‌رانى سڤيل ده‌كه‌ين. نانه‌وه‌ى ئاڵۆزى و پشێويى ئه‌منى له كه‌ركووك، هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له پێكه‌وه‌ژيان و ئاسايش و سه‌قامگيرى ده‌كات.
لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى ده‌بێ ڕێكارى خێراى پێويست بگرنه به‌ر و ئه‌ركى هێزه ئهمنييهكانه بێ جياوازى پارێزگارى له ئاسايشى هه‌موو پێكهاته‌كانى كه‌ركووك بكه‌ن و ته‌قه‌که‌ران ڕووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه.
بهرپرسياريهتيى هه‌موو لايهكه ئارامى و سهقامگيريى ئه‌منى بپارێزن و ڕێگه نه‌ده‌ن به هيچ پاساوێك دۆخى ئه‌منى له كه‌ركووك و سنوورى پارێزگاكه ئاڵۆز ببێت. هه‌موو لايه‌ك دان به خۆيان‌دا بگرن، ڕێگه‌كان بكرێنه‌وه و ئارامى و ژيانى ئاسايى بۆ هاووڵاتييانى كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/9/2
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ