زانیاری لەبارەی پەلاماردانی تیمێکی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە کەرکووک

رووداو دیجیتاڵ 


خۆپێشاندەران لە کەرکووک هێرشیانکردە سەر تیمێکی بەرگریی شارستانیی هەولێر و لە ئەنجامدا چەند کەسێک برینداربوون. 
 
هەردی محەممەد، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە کەرکووک رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تیمێکی بەرگریی شارستانیی هەولێر کە بە رێگەوە بوون بۆ ئەوەی بچنە کەربەلا بۆ یارمەتیدانی عێراق لە رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێندا لە لایەن خۆپێشاندەرانەوە هێرشیان کرایە سەر. 
 
هەردی محەممەد دەڵێت، لە ئەنجامی ئەو پەلامارەدا زیان بەر تیمەکە کەوت و چەند کەسێکیشیان برینداربوون. 
 
زۆربەی زۆری خۆپێشاندەرەکان لە هەردوو نەتەوەی عەرەب و تورکمانن و لە 27ی ئابەوە لە بەردەم بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک دەستیان بە خۆپێشاندان کردووە و نایانەوێت ئەو شوێنە کە پێشتر بارەگای پارتی بووە رادەستی ئەو پارتە کوردستانییە بکرێتەوە.
 
رۆژی 29-08-2023 سەجاد مەهدی، کەسی یەکەمی عەسائیبی ئەهلی حەق لە کەرکووک بە پەیامنێری رووداوی گوت، "رێگەکان ناکرێنەوە و داخستنیان لە ئەنجامی تووڕەیی ئێمە بووە و دەمانەوێت بەو شێوەیە دەنگمان بگەیێنین بە حکومەتی عێراق. تاوەکو هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە، خۆپێشاندان بەردەوام دەبن."
 
 
نوێدەکرێتەوە...