قایمقامی ماکۆی رۆژهەڵاتی کوردستان: بەهۆی لافاوەوە گوندێکمان چیدیکە بۆ ژیان نابێت

02-09-2023
فواد حەقیقی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی شاری ماکۆ لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، گوندی سۆرک لەو پارێزگایە بەهۆی ئەو لافاوەی هەفتەی رابردوو دروستبوو، چیدیکە بۆ ژیان ناشێت.
 
نادر کازمی، قایمقامی شاری ماکۆ دەڵێت، لافاوی رۆژی سێشەممەی رابردوو زیانی بە حەوت گوندی ناوچەی بۆرەلانی سەر بەو شارە گەیاندووە، بەڵام زیانە گەورەکە بەر گوندی سۆرک کەوت.
 
62 خێزان لە گوندی سۆرک دەژیان و قایمقامی ماکۆ دەڵێت، لافاو بایی 31 ملیار تمەن (632 هەزار دۆلار) زیانی بە گوندەکە گەیاندووە و زۆربەی خانووەکانی رووخاندووە.
 
جگە لە تێکچوونی کەلوپەل و پێداویستیی نێو ماڵ، دامەزراوەکانی ئاو و کارەبا زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
 
ناوچە باکوورییەکانی پارێزگای ورمێ، سارد و شاخاوین. نادر کازمی دەڵێت، "لە بەرەبەری پاییز و دابەزینی پلەی گەرماداین؛ بۆیە دەبێت لە یەکەمین دەرفەتدا خانووی نوێ بۆ خەڵکی ئەو گوندە دروستبکرێت."
 
مانگی دووی ئەمساڵیش لە کاتی بوومەلەرزەکەی ناوچەی خۆیدا بەرپرسانی پارێزگای ورمێ بەڵێنیان دا لە ماوەیەکی زۆر کورتدا هەموو خانووەکان چاکدەکەنەوە، کەچی سێ هەفتە لەمەوبەر بەرپرسان گوتیان، تاوەکو نەورۆزی ساڵی داهاتوو خەڵکی بوومەلەرزە لێدراو، دەبنە خاوەن خانوو.
 
بوومەلەرزەی شاری خۆی بووە هۆی رووخاندنی 2200 خانوو و زیانی بە 17 هەزار خانووی دیکەش گەیاند.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان.

نێچیرڤان بارزانی داوا لە وڵاتانی زلهێز دەکات مافی کورد لە سووریا بپارێزرێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەیەکدا لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا و سەرۆک ئەرکانی بەریتانیا و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق و سووریا کۆبووەوە.