مووچەی لیوایەک و فەوجێکی پێشمەرگە دەخرێتە سەر وەزارەتی بەرگریی عێراق

02-09-2021
جووتیار قارەمان
نیشانەکردن پێشمەرگە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای رێککەوتنی وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە، بڕیارە دەستبکرێت بە دروستکردنی دوو لیوای هاوبەش بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەناوچە کێشە لەسەرەکان هەیە، سوپاسالاری پێشمەرگەش دەڵێت: هەنگاوی باش نراون و رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لیژنەکان کۆدەبنەوە بۆ رێککەوتن لەسەر ئەو ناوچانەی دوو لیوایەکە تێیدا لە ئەرکدا دەبن.
 
فەریق جەمال ئێمینکی، سوپاسالاری پێشمەرگە بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، بابەتی دروستکردنی ئەو لیوایە ماوەیەکی درێژە گفتوگۆی نێوان هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراقە، ئێمە هەردوولامان لەسەر ئەوە کۆکبووین کە دوو لیواکە دروستبکرێن، بەڵام خاڵی دیاری ناکۆک میزانییەی ئەو دوو لیوایە بوو، ئێمە رازینەبووین لەسەر میزانەیەی وەزارەتی پێشمەرگە بێت، بەڵام دیارە بەڕێز کازمی رازیبووە لیوایەک و فەوجێک لەسەر بودجەی وەزارەی پێشمەرگەوە بگوازرێنەوە سەر بودجەی وەزارەتی بەرگریی عێراق، بەڵام لەسەر ئالیەتی دروستکردنی ئەو دوو لیوایە هێشتا رێکنەکەوتووین، چونکە تەنیا میزانییە نییە، ئێمە دەبێت رێکبکەوین، بارەگای ئەو لیوایانە لە کوێ دەبن، بارەگای فەوجەکان لە کوێ دەبن".
 
سوپاسالاری پێشمەرگە گوتیشی: "دوو لیژنە بۆ ئەو مەبەستە دروستکراون، هەردوو لیژنەکەی وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کۆدەبنەوە بۆ دیاریکردنی شوێنی ئەرکی ئەو دوو لیوایە، ئەو دوو لیوایە لە خانەقینەوە تاوەکو باشووری دیجلە ئەرکیان دەبێت، هەردوو لیواکە هاوبەش دەبن لە پێشمەرگە و سوپای عێراق دروستدەکرێن".
 
هەروەها فەریق جەمال ئێمنکی لەبارەی یەکگرتنەوەی یەکەکانی 70 و 80 گوتی: "بۆ ئەو مەبەستە هەنگاوی باش نراوە، رێکەوتووین لیوا لیوا بگوازرێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بەرنامەکە جێبەجێدەکرێت و هەنگاوی باش نراون، بەڵام لەبەر ئەوەی پێویستی بە رێککەوتنی سیاسیش دەبێت بۆیە ناتوانین کاتی یەکگرتنەوە دیاری بکەین".
 
لەبارەی مەترسی چەکدارانی داعش و ژمارەیان لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە، سوپاسالاری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکرد، داعش رۆژ بەرۆژ جموجۆڵی زیاتر دەبێت بەهۆی ئەو بۆ شاییە ئەمنییەی لەو ناوچانە هەیە، هەرچەندە ژمارەیەکی دروست لەبەردەست نییە، بەڵام ژمارەی چەکدارانیان سەرووی 5 هەزار چەکداردەبن، لە خانەقینەوە تاوەکو دەگاتە رۆژئاوای دیجلە بڵاوبوونەتەوە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.