هێڤیدار ئەحمەد: لە پەرلەمان چاودێریی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکەین

02-09-2020
گۆڤەند مستەفا
هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری کوردستان
هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری کوردستان
نیشانەکردن پرۆژەیاسای چاکسازی
A+ A-

رووداو  - هەولێر

جێگری سەرۆکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، گرنگترین ئەرکی ئەم وەرزەی یاسادانان لە پەرلەمانی کوردستان چاودێریکردنی یاسای چاکسازی دەبێت و داوا لە حکومەت دەکات بە زووترین کات راپۆرتێک لەبارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی رەوانەی پەرلەمان بکات.
 
هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گرنگترین ئەرکی ئەم وەرزەی یاسادانان لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "یەکێک لە گرنگترین ئەو هەنگاوانە کە پێویستە لەو وەرزەدا بینێین، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، راپۆرتێک لەبارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بۆ پەرلەمانی کوردستان بنێرن، چونکە ئێمە چاودێری جێبەجێکردنی ئەو یاسایە دەکەین". 
 
هێڤیدار ئەحمەد دەڵێت، دەیانەوێت بزانن تاوەکو چەند ئەو یاسایە جێبەجێکراوە؟ رێگرییەکان چین؟ چەندی لە بەرژەوەندی خەڵکدایە؟ خەڵک دەپرسێت بە جێبەجێکردنی ئەو یاسایە چەند داهات بۆ حکومەت گەڕایەوە و تاوەکو چەند خەڵک سوودی لێ بینی؟ 
 
رێککەوتنێکی زارەکی هەیە لەنێوان لیژنەی دارایی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی هەر سێ مانگ جارێک راپۆرتێک پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان بکەن و روونی بکەنەوە کە تاوەکو چەند ئەو یاسایە جێبەجێکرداوە. بەو پێیە لە 1ـی تەمموزەوە ئەو یاسایە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەبێت لە 1ـی 10 ئەو راپۆرتە بگاتە پەرلەمانی کوردستان.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 2-9-2020 پشووی پەرلەمان کۆتاییهات و وەرزی نوێی یاسادانان دەستیپێکردەوە. لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای ماف و ئەركی نەخۆش و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ پرۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت کرا، کە حکومەت رەوانەی پەرلەمانی کردبوون. 
 
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکی لە کارەبای هۆڵی پەرلەمان، کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ سبەی پێنجشەممە دواخرا، بڕیارە سبەی لە کاژێر 10:00 بەردەوامی بە کۆبوونەوەکە بدرێت. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک مەسعود بارزانی و ستێڤ بیتنەر، كۆنسووڵی گشتیی نوێی ئەمریكا

سەرۆک بارزانی و کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن

سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا لە هەولێر کرد. بەپێی بارەگای بارزانی، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.