رووداو- هەولێر
بەهۆی هەڵوەرینی بەرهەمی هەنجیر، لە سەرتەک بەشی زۆری جووتیاران رەنج بەخەسار بوون و داوا دەکەن چارەسەری کێشەی هەڵوەرینی بەرهەمەکانیان بکرێت.
کشتوکاڵی گەرمیان رایدەگەیێنێت لە رۆژانی داهاتوو لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی ئەو کێشەیە دەست بەکار دەبن، هەنجیری سەرتەک ناوبانگی زۆری هەیە لە کوردستان و دەگوترێت لە هەنجیری ناوچەکانی دیکە زۆر بەتامترە.
مام حه‌مید و خانمی هاوژینی ته‌مه‌نێكه خه‌ریكی باخدارین . پێكه‌وه سەرقاڵی چنینەوەی بەری رەنجیانن ، بەرێک کە پێیانوایە بایی ماندووبوونیان نییە.
حه‌مید حه‌سه‌ن باخه‌وان بە رووداوی گوت'' ده‌ڵێین ده‌رمانی بكه‌ن ده‌یكه‌م ، ده‌ڵێن بنی داره‌كان بكه‌وه ده‌یكه‌م ، به‌ڵام هه‌ربه‌ری ده‌وه‌رێ ، جاران به‌رهه‌می ده‌چوو بۆ نیو تۆن به‌ڵام ئێستا نیه‌تی".
خانم مه‌حموود هاوژینی حەمید حەسەن دەڵێت''جاران ئه‌م باخه‌ی من 5 كه‌سم ده‌هێنا بۆ چنینی به‌ره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده زۆر بوو ، به‌ڵام ئێستا دانه دانه‌ی ده‌گه‌یه‌ت لێی ده‌كه‌ینه‌وه به‌رهه‌می من و پیاوه‌كه‌م ئەمڕۆ ته‌نیا دوو سه‌به‌ته‌ی بچووك بوو".
پێدەچێ گەرمای ئەمساڵ گەرمی بازاڕی هەنجیری نەهێشتبێتەوە. زۆربەی جووتیارانی سەرتەک گلەیی لە هەڵوەرینی بەرهەم و وشکبوونی هەنجیرەکان دەکەن.
نامیق حوسێن، باخه‌وانێکی دیکە کە ئەویش بەرهەمی هەنجیرەکەی بەزۆری فەوتاوە دەڵێت'' وام دانابوو ئه‌مساڵ یه‌ك تۆن هه‌نجیر گهڵبگرم ، به‌ڵام بڕوا ناكه‌م 100 كیلۆشی هه‌بێت، سه‌رم سوڕماوه نازانم چیه‌تی دكتۆرێك نیه بڵێ ئهمدهرده چیه.
هەنجیری سەرتەک یەکێک لە بەنێوبانگترین هەنجیرەکانی کوردستانە کە کڕیارە تایبەتەکانی بەرەو باخەکانی سەرتەک رادەکێشێت.
سیروان فایەق، کە هاتووەتە ئەو ناوچەیە بۆ کڕینی هەنجیر بە رووداوی گوت: "هه‌نجیری سهرتەك خاوه‌نی تام و به‌رامه‌ی خۆیه‌تی، لە زۆربەی هەنجیرەکانی کوردستان بەتایبەت هەڵەبجە و ئاکرێ خۆشترە، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا تووشی نه‌خۆشی بووه".
كشتوكاڵی گه‌رمیان له رۆژانی داهاتودا لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشی دارهه‌نجیره‌كانی سهرتك پێكده‌هێنن.
نه‌به‌ز جه‌هانگیر، به‌ڕێوه‌به‌ری کشتوکاڵی گەرمیان بە رووداوی راگەیاند: "باخه‌وانه‌كان كه‌م په‌ینی كێمیایی به‌كار ده‌هێنن بۆ ئەوەی ئەو دارە هاوسەنگی خۆی رابگرێت، ئێمە بۆ دۆزینه‌وه‌ی كێشەكهش له چه‌ندرۆژی داهاتودا له‌گه‌ڵ كشتوكاڵی مه‌یدان قسه‌ده‌كه‌ین بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشی سه‌رەكی داره‌كان".
له سه‌رته‌ك 80 باخ هه‌ن. زۆربەیان دارە هەنجیریان تێدا چاندراوە و ساڵانە نزیکەی 60 تۆن بەرهەمی هەنجیریان هەیە.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ