نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی چلەی هاوین لە کوردانی ئێزدی دەکات

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی چلەی هاوین لە کوردانی ئێزدی دەکات و پشتگیریی تەواوی خۆی بۆیان دووپات دەکاتەوە. 
 
رۆژی هەینی، 2ـی ئابی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "جەژنی چلەی هاوینی خوشک و برا ئێزدییەکانمان بە گەرمی لە بەڕێزان میر و جڤاتی رووحانی و هەموو ئێزدییان لە کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز دەکەم. هیوادارم جەژنێکی ئارام بەڕێبکەن."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "لەم بۆنەیەدا، جارێکی دیکە هەموو هاووڵاتییە ئێزدییەکانمان دڵنیا دەکەینەوە کە وەکو هەمیشە هاوکار و پارێزەر و پشتیوانی ماف و داخوازییەکانیان دەبین و هەرچییەک لە دەستمان بێت، لە هەر بوارێکدا بێت، خزمەتیان دەکەین." 
 
جەژنی چلەی هاوین یەکێک لە جەژنە سەرەکییەکانی کوردانی ئێزدی و ساڵانە لە 2ـی ئاب بە رێوڕەسمی جیاواز لە پەرستگەی لالش بەڕێوەدەچێت. 
 
ئێزدیان بە مەبەستی بەشداریکردن لەو جەژنەدا، لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات سەردانی باشووری کوردستان دەکەن.
 
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی: 
 
جه‌ژنا چلێ هاڤينێ يا خوشك و برايێن مه‌ يێن ئێزدى، ب گه‌رمى ل ڕێزداران مير و جڤاتا ڕووحانى و هه‌مى ئێزدييان ل كوردستانێ و عێراقێ و ل هه‌ر جهه‌كێ جيهانێ بن، پيرۆز دكه‌م. هيڤيدارم جه‌ژنه‌كا ئارام و ته‌نا ده‌رباز بكه‌ن.
 
د ڤێ هه‌لكه‌فتنێدا جاره‌كا دی هه‌مى وه‌لاتى يێن خۆ يێن ئێزدى پشتڕاست دكه‌ين كو وه‌كى هه‌رتم دێ هاريكار و پارێزڤان و پشته‌ڤانێن ماف و داخوازى يێن وان بين و چ ژ مه‌ بێت دێ د هه‌ر واريدا خزمه‌تا وان كه‌ين.
 
جه‌ژن ل هه‌ميا پيرۆز بيت، هه‌رسال ب خێر و خۆشى.
 
نێچيرڤان بارزانى
 
سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ
 
2024/8/2