نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی عەبدولخالق فایەق دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولخالق فایەق، سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه‌ى کۆچکردوو ده‌كات.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2ی ئابی 2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ دژوار فايه‌ق، سه‌ره‌خۆشیى له خۆيان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى كرد بۆ كۆچى دواييى براکەی تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى دێرين و كه‌سايه‌تيى ديارى كه‌ركووك عه‌بدولخالق فايەق.
سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى و هاوسۆزى، "هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
لاى خۆيه‌وه دژوار فايه‌ق سوپاس و پێزانينى خۆی و بنەماڵەکەیانی بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.