رووداو دیجیتاڵ
دادپزیشکی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، ئەم بەهارە 8 کەس لەو پارێزگایەدا لە کاتی مەلەکردندا خنکاون؛ هۆکارەکەشی ئەوە بووە مەلەیان نەزانیوە.
محەممەدڕەزا فارسی نەژاد، بەڕێوەبەری دادپزیشکی پارێزگای لوڕستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 2-8-2023 گوتی، لە بەهاری ساڵی 2022دا 9 کەس لە کاتی مەلەکردندا گیانیان لەدەستدابوو و ئەم بەهارەش 8 کەس لە کاتی مەلەکردندا خنکاون.
محەممەدڕەزا فارسینەژاد داوای لە خەڵک کرد لە شوێنێک مەلە نەکەن کە جێگەی دڵنیایی نییە، چونکە مەترسی گیانلەدەستدان دەبێت؛ گوتیشی، پێویستە خێزانەکانیش لە کاتی دانیشتن لە کەنار رووبارەکان، رەچاوی رێکارە خۆپارێزییەکان بکەن.
بەپێی راپۆرتی دادپزیشکی ئێران، ئەم بەهارە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران 280 کەس خنکاون و 126 کەسیان لە سێیەم مانگی بەهاردا خنکاون.
بەپێی راپۆرتی فریاکەوتنی خێرای ئێران، لە یەکەم مانگی هاوینیشدا 126 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خنکاون و 100 کەسیش رزگار کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ