نێچیرڤان بارزانى بۆ ئیمارات: هاوخەمى قوربانیانی لافاوەکەین

02-08-2022
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەرەخۆشى ئاراسەى ئیماراتى عەرەبی کرد بەهۆی گیانلەدەستدانى ژمارەیەک هاووڵاتیی ئەو وڵاتە بەهۆى روودانى لافاوەوە و رایگەیاند: "دڵمان لەگەڵتانە." 
 
رۆژی سێشەممە 2ـى ئابى 2022، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تویتەر پەیامێکی ئاراستەی ئیمارات کرد و تێیدا هاتووە: "لەم کاتە ناهەموارەدا هاوبەشی برایانمانم لە ئیماراتى عەرەبی بە سەرکردە و حکومەت و گەلەکەی و خێزانى قوربانیان بەهۆى ئەو کارەساتە ئازاربەخشەى بەسەریان هاتووە بەهۆى ئەو لافاوەى هەندێک ناوچەى ئەو وڵاتەى گرتەوە." 
 
رۆژی 29ـى تەممووزى 2022، شەپۆلی بارانێکی بەخوڕ چەند ناوچەیەکی ئیماراتی گرتەوە و لافاو دروستبوو، بەوهۆیەوە لە شارەکانى فجیرە، شاریقە و رەئس خەیمەى ئیماراتى عەرەبی حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.
 
لە بەشێکى دیکەى تویتەکەی سەرۆکى هەرێمى کوردستاندا هاتووە، "ئەو پەڕى پرسە و سەرەخۆشى خۆمیان ئاراستە دەکەم، هیواى زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم. دڵمان لەگەڵتانە." 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی بەرنامەکە

100 کورسی؛ پەرلەمانی داهاتوو چی بۆ مافی کوردستان لە سیستەمی فیدراڵیدا دەکات؟

بەرنامەی ئەمجارەی 100 کورسی تۆڕی میدیایی رووداو، لە هەولێر بوو. پێنج بەربژێری پارتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بانگهێشتکردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و پاراستنی مافەکانی کورد لە سیستمی فیدراڵی عێراقدا.