رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ دژی دانانی چەند پرسیارێک لە تاقیکردنەوەی وانەی کیمیای پۆلی 12ـی ئامادەیی، بەشێک لە خوێندکارانی کەرکووک گردبوونەوە و ئاماژەیان بەوە دەکرد، ئەو بەشانەی پرسیارەکانی تێدا هاتووەتەوە، لە پڕۆگرامی خوێندن لابراوە، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، پەیوەندی بە وەزیری پەروەردەی عێراقەوە کردووە و دڵنیایی داوە مافیان نافەوتێت.
لە راگەیێندراوێکدا، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، وەزیری پەروەردەی عێراق پێی راگەیاندووە، "ئەگەر دڵنیابووینەوە پرسیاریان بۆ هاتووەتەوە لە بابەتە تەرککراوەکان، بە میکانیزمی ئیداری بۆیان چارەسەر دەکەین بە جۆرێک کە مافیان نەفەوتێت."
بە گوتەی عەلی حەمید دلێمی، وەزیری پەروەردەی عێراق، بەڕێوەبەرایەتیی خوێندی کوردی و یەکەی سەرپەرشتیاری لە خوێندی کوردی لە کەرکووک هیچ پەیوەندییەکیان بە دانانی پرسیارەوە نییە."
ئەمڕۆ سێشەممە، 2-8-2022 لە تاقیکردنەوەی وزاریی پۆلی شەشەمی ئامادەیی خوێندنی کوردی لە کەرکووک لە وانەی کیمیا دوو "پرسیاری هەڵە" بۆ خوێندکاران هاتبووەوە و بەشێکیان خۆپێشاندانیان ئەنجامدا، ئەوان دەیانگوت، مافیان خوراوە و لە وانەی بیرکاریش "پرسیارەکان فرۆشراون."
زانیاریی زیاتر لەبارەی کێشەکە و ناڕەزایی قوتابییان:
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ